ديدى من – موزێكێ ما
لە فارسييەوە: سەليم جەمال
كۆى ئەلبومەكانى كەيهان كەلهووڕ، موزيسيان و كەمانچەژەنى ناودارى كورد لە لايەن بڵاوكراوەى سازى ئاواز لە وڵاتى ئێران بڵاو دەکرێتەوە. ئەو كۆمەڵە بەرهەمە لە هەشت ئەلبوم پێك هاتوون. لە ڕابردوودا لە لايەن كۆمپانياى ئاڤايێ دوست بە شێوەى جياجيا بڵاو كرابوونەوە، بەڵام لە ئێستادا بڕيارە لە پاكێجێكدا بڵاو بكرێتەوە.
ئەلبوومهكان پێك هاتوون لە: لە نێو ئاوێنەى ئاسماندا، تا دوورگەيەكى بێکەنار، بە تەنيا نامێنمەوە، يەكەمين ديدارى سپێدە، شارى خامۆش، باران، ڕێگەى ئاوريشم و هەڵبژاردەيەك لە ئەلبومى غەزەل.
ئەو بەرهەمە هاوكات لەگەڵ ڕۆژى لەدايكبوونى كەيهان كەلهووڕ كە دەكاتە 24/11/2017 بڵاو دەکرێتەوە؛ هەروەها بەپێى ئەو بەرنامەيەى كە بۆى داڕێژراوە، بڕيارە لە دواى پێشفرۆشى ئينتەرنێتیی ئەو بەرهەمە، بەشێك لەو ئەلبومانە بە واژۆى خودى كەلهووڕ بگاتە دەست هەوادار و گوێگرانی.
بڵاوكراوەى سازى ئاواز بە بەڕێوەبەرايەتیی ئەمير مەردانـە، چەند بەرهەمێكى ديكەى كەيهان كەلهووڕى لە ئەستۆدايە كە لەگەڵ ڕامبرانت و تۆمانى دياباتێ كارى كردووە و بەم زوانە بڵاو دەكرێتەوە.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.