17/04/2024
DidiMn Logo
Top

كۆپيەكى ڕووتى تابلۆى مۆناليزا لە فەرەنسا دۆزرايەوە

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

AFP/ALAMY

ديدى من بى بى سى فارسى
لە فارسييەوە: سەليم جەمال

شارەزايانى وڵاتى فەڕەنسا لە بوارى هونەردا ئاماژە بەوە دەكەن كە تابلۆيەكى نوێيان دۆزيوەتەوە و پێدەچێت شكڵ و فۆڕمى سەرەتاى ليۆناردۆ داڤينچى بووبێت بۆ تابلۆى بەناوبانگى مۆناليزا.

ئەو نيگارە تازەدۆزراوەیەی مۆناليزا كە بە ڕەژوو كێشراوە، دەگەڕێتەوە بۆ ١٥٠ ساڵ بەر لە ئێستا، كە لە نێوان كۆمەڵەنيگارێكى ديكەدا بە شاراوەيى مابووەوە.

ئەو نيگارە ژنێكى ڕووت پيشان دەدات، كە ناوى مۆنا وانايە و تابلۆى ئەو پەيوەندیی بە كارگەى نيگاركێشیى ليۆناردۆ داڤينچيیەوە هەيە.

لە ئێستادا شارەزايانى بوارى هونەرى دەڵێن بەڵگەى تەواو بوونى هەيە بۆ ئەوەى داڤينچى بە داهێنەرى هەردوو تابلۆيەكە دابنرێت.

ئەوان لە دواى تاقيكردنەوەيەكى نوێ بۆ تابلۆى مۆناليزا، كە ئێستا لە مۆزەخانەى لۆڤەر لە پاريسى پايتەختى وڵاتى فەڕەنسا چاودێرى دەكرێت، بۆيان دەركەوت كە بەشێكى زۆرى ئەو تابلۆ ڕووتە بە دەستى خودى ليۆناردۆ داڤينچى كێشراوە.

ئەو بەرهەمە لە ساڵى ١٨٦٢ لەگەڵ كۆمەڵەتابلۆيەكى ديكە لە مۆزەخانەى كۆشكى شانتلى لە باكوورى پاريس چاودێرى دەكرا، كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى ڕێنساس.

ليۆناردۆ داڤينچى (١٤٥٢- ١٥١٩) نيگاركێشى دیاری ئيتاڵيايى سەردەمى ڕێنساسە. تابلۆى مۆناليزاى ئەو بە يەكێک لە ناسراوترين و پڕبەهاترين بەرهەمى هونەریی جيهان لەقەڵەم دەدرێت.

تابلۆى مۆناليزا كە بە زەردەخەنەى ژۆكۆنديش دەناسرێت، بە نهێنیئامێزترين بەرهەمى هونەریى جيهان دادەنرێت و تا ئێستاش لێكۆڵەڕانێكى زۆر كاتى خۆيان بۆ لێكۆڵيەنەوەى ئەو تابلۆيە تەرخان كردووە، بۆ ئەوەى كە بزانن چ پەيوەندیيەكى لەگەڵ داڤينچيدا هەيە.

پێشبينى دەكرێت بەروارى داهێنانى ئەو تابلۆيە بگەڕێتەوە بۆ ساڵانى ١٥٠٣ تا ١٥١٧.

هاوبەشی بکە

Art, Leonardo da Vinci, Mona Lisa,