26/04/2024
DidiMn Logo
Top

ماڵپەڕێک بۆ فرۆشتن و گەیاندنی سەرجەم چاپکراوە کوردییەکان بە خوێنەری کورد لە هەموو جیهان

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئاراس عەبدولڵا

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، ژمارەیەکی بەرچاو کتێبی کوردی هەم لە ئەدەبی جیهان و هەم لە ئەدەبی کوردی لە لایەن ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە لە هەرێمی کوردستان چاپ کراوە، بەڵام زۆر بە زەحمەت ئەم چاپکراوە کوردییانە دەگەیشتنە دەرەوەی وڵات و خوێنەرانی کوردی زمان لە دەرەوەی وڵات دەیانتوانی لێی سوودمەند بن. لە ئێستادا ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ فرۆشتن و گەیاندنی چاپکراوە کوردییەکانی سەرجەم ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی هەرێمی کوردستان بە دەرەوەی وڵات دروست بووە. کتێبفرۆش ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنییە، ئەم ماڵپەڕە کارێکی هاوبەشە لە نێوان دوو هاوسەردا کە یەکێکیان کوردە و ئەوی دیکەیان نەرویجییە.

13442372_1016519508430437_4371439480572093197_n

هاودەم ساڵح، کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی وێبسایتەکە دەربارەی ئەم وێبسایتە بۆ دیدی من وگوتی: “یەکەم مەبەست لەم کارە ئەوەیە کە لە ئێستادا هەموو دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە لە هەرێمی کوردستان لە دواییشدا تەواوی کوردستان، لەژیر چەتری خۆیدا کۆ بکاتەوە و بە شێوەیەکی ڕێکوپیک و شاییستە بیگەیەنێتە دەست خوێنەری کورد و لە دیاسپورا لە ئەوروپا و ئەمەریکا. بەم ڕەنگەش ئەو دەزگایانە هەم بەرهەمەکانیان بەجوانی دەگاتە وڵاتانی ئەوروپی و هەم لەباری ئابووریشەوە سوودێکیان پێ دەگات.”

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: “ئێمە تا بۆمان بکرێت کتێبەکان بە نرخێکی هەرزان دەفرۆشین، بەڵام ناردنی بە پۆست و ڕەوانەکردنی لە کوردستانەوە گرانە. دیارە ئێمەش سوودمەندین، بەڵام وەک وتم هەتا بۆمان بکرێت کارێکی وا دەکەین کە هەموو لایەک سوودمەند بێت، نەک هەر خۆمان.”

وتیشی: “خوێنەری کورد لەهەر جێگەیەک بێت، دەتوانین ئەو کتێبەی خۆی دەیەوێت بیگەێنینە دەستی، بەخمەرجێک کریدیت کارت، ئەدرێس و ناونیشانی هەبێت.”

هاوبەشی بکە

ArasAbdulla, Kteb, Ktebfrosh,