24/04/2024
DidiMn Logo
Top

مێژووی هونەری کۆلاژ

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منشوگەر لیفت
لە ئینگلیزییەوە – ساڤان ئاکۆ

کۆلاژ لە زاراوەی (Glu – گلو)ی فەڕەنسییەوە هاتووە، کە بە مانای چه‌سپ دێت و باس لە بوارێکی فراوانی تەکنیکی هونەر دەکات، کە پشت دەبەستێت بە دووبارە ڕێکخستنەوەی وێنەی دروستکراو و ئامڕازگەلێکی دۆزراوە و دەیانکات بە بەرهەمێکی تەواو نوێ. هەرچەندە هەندێک لە فەیلەسووفەکان لە ڕابردوودا لەچاو پەیکەرسازی و وێنەکێشیدا، کۆلاژیان بە فۆڕمێکی بچووکی هونەر دەزانی، بەڵام ئەو ڕۆڵەی کە کۆلاژ لە سەدەی بیستدا هەیبوو، ئەستەمە پشتگوێ بخرێت.

له‌ ڕاسته‌وه‌: جۆرج براك و پابلۆ پیكاسۆ | 1954، به‌ كامێرای لی میله‌ر

له‌ ڕاسته‌وه‌: جۆرج براك و پابلۆ پیكاسۆ | 1954، به‌ كامێرای لی میله‌ر

وشەی کۆلاژ و ڕێگای کارکردنەکەی سەرەتا لە ساڵی 1912دا لە لایەن پابلۆ پیکاسۆ و جۆرج براکەوە ناودار بوو. کاتێک هەردووکیان بە قوڵبوونەوەیان لە ڕێبازی کووبیزم بە شێوەیەکی ڕادیکاڵانە جیهانی وێنەکێشانییان گۆڕی، چونکە هەردووکیان لە سەردەمێکی نزیک لە یەک کاریان دەکرد و گرنگییان نەداوە بە نووسینی بەروار لەسەر کارەکانیان. بۆیە کەس ناتوانێت یەکلایی بکاتەوە کە کام هونەرمەندەیان یەکەم هونەرمەند بووە کە کاری کاغەزی وەک هەواڵ، مۆر، کاغەزی وێنەی کێشراو بنووسێنێت بە کارەکانیەوە.

ڕەخنەگری ئەدەبی ڕینبێرگ لە وتارێکی ساڵی 1959دا نووسیبووی:

”کۆلاژ خاڵێکی وەرچەخانی گەورە بوو لە شۆڕشی کووبیزمدا، هەر بۆیە خاڵی وەرچەرخانی گەورەیە لە سەرتاسەری پەرەسەندنی ئەدەبی مۆدێرنەش لەم سەدەیەدا.“

لە لای کووبییەکان هونەری کۆلاژ پشوووەرگرتنێک بووە لە تابلۆی کلاسیکیی سەد ساڵەی خۆرئاواییەکان.

 

هاوبەشی بکە

Art, Artist, Collage, Cubism, Georges Braque, Pablo Picasso,