ديدى من – پێگەى فەرميى شاهين نەجەفى
لە فارسييەوە: سەليم جەمال
شاهين نەجەفیی گۆرانيبێژ، گۆرانينووس و موزيسيانى پڕۆتێستى ناودارى فارس، نوێترين ئەلبوومى خۆى بە ناوى «ڕاديكاڵ» بڵاو كردەوە. نهجهفی لە ئێستادا لە وڵاتى ئەڵمانيا نيشتەجێيە؛ بە هۆى ڕەخنە و تانەگرتنى لە سياسەتى وڵاتی ئێران، لە لايەن وڵاتى ئێرانەوە ڕێگریی لێ دهكرێت بچێته وڵاتهكهیهوه و سزاى لە سێدارەدانى بەسەردا سەپێندراوە.
نەجەفى لە دواى كۆچكردنى بۆ وڵاتى ئەڵمانيا، تاوەكو ئێستا بەردەوامە لەسەر چالاكييەكانى خۆى لە بوارى موزيكیى ڕاپ و ڕۆك، هەروەها هەڵبژاردنى شيعرى كۆمەڵايەتیى و سياسیى. ئەو هەوڵ دەدات جەوهەرى شاعيرانە و ئەدەبی، چەمكى فەلسەفى و سياسى لەناو گۆرانیيەكانى پەيڕەو بكات. زۆرينەى شيعر و هۆنراوەكانى نەجەفى؛ سەرەڕۆيى سياسى، خۆفەڕزكردنى ئایینی، پڕۆلیتاريەت، هەژاريى، جياكارى جنسى، سانسۆركردن، چينى كرێكار، لەسێدارەدان، تلياككێشان و هۆمۆفۆبيان.
شاهين نەجەفى لە هەژمارى تايبەتیى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتیی فەيسبووك لەبارەى ئەلبوومى ڕاديكاڵ» نووسیویهتی: ”ئەو ئەلبوومە شێواز و ژانرگەلێك لەخۆ دەگرێت؛ لە ئاوازى كوردى تاكو« ميلۆديیەكانى فلامێنگۆ، لە پڕۆگراسيڤ مێتاڵ تا سايكدليك ڕۆك، لە ڕاپ ئۆركێستراڵ تا لق و بەشەكانى ڕۆك.“
ئەلبوومى «ڕاديكاڵ» لە دوانزە گۆرانى پێكهاتووە بە ناوەكانى: ڕاديكاڵ، لە گشت شوێنێك نيگارى كێشا، ژەهرئاو، حەزرەتى نان، ئومەت، موسەديق، ئۆقرە، مەجنوون، ڕۆكسانا، شەو، زارێك پڕاوپڕ لە هاوار، يەكبگرن.
پێكهاتەى ئەلبوومى ڕاديكاڵ:
گۆرانينووسەكان:
ئەركى ڕێكخستنى گۆرانيیەكان:
له كهناڵی تایبهتیی شاهین نهجهفهفی، دهتوانن گوێبیستی تهواوی ئهلبوومی ڕادیكاڵ بن
ڤیدیۆكلیپی ژههرئاو، كه به كوالێتی 4K بهردهسته و به شێوازی °360 كاری وێنهگرتنی بۆ كراوه
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.