20/04/2024
DidiMn Logo
Top

په‌ڕاوی نه‌جه‌فی: چاوپێکەوتن لەگەڵ شاهین ده‌رباره‌ی گۆرانی نەقی

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ڕادیۆی فه‌ردا
لە فارسییەوە: ڕیحانه‌ جه‌عفه‌ر
سه‌رپه‌رشتیاری په‌ڕاو: ساڤان عه‌بدولڕه‌حمان

تۆ گۆرانییەکت بە ناوی نەقی گوتووە مەبەستت ئیمام نەقی ئیمامی دەیەمی شیعەکانە؟

شاهین نەجەفی: بەڵی مەبەستم خۆیەتی واتا لە ڕووی ئەو کەسایەتییەی کە لە خەیاڵمدا دروستم کردووە 

واتا کەسایەتییەکی خەیاڵییە؟ 

شاهین نەجەفی: ناتوانم بڵێم تەواو خەیاڵییە، واتا لە ئەنجامی ئەو هەموو بیرکردنەوەوە کە لە کەمپینێکدا لە مێشکمدا ورووژا دەربارەی نەقی، کەسایەتییەکی پێکەنیناوی لە پێشکمدا شتیکی دروست بوو، من بێ ئەوەی کە خۆم بزانم ئەو حاڵەتە کۆمیدییەی نەقی کە لە مێشکمدا بوو کردمە شیعر.

ئەی کاتێک کە ئەم شیعرەت نووسی بیرت لەوە نەکردەوە ئەم شیعرە دەبێتە سوکایەتیی بۆ هەندێک کەس؟

پۆسته‌ری گۆرانی نه‌قی

شاهین نەجەفی: خۆتان ئەزانن زۆرینەی ئێران هێشتا باوەڕدارن من پێش ئەم کارەم، گۆرانییەکی تریشم گوتووە بە ناوی مەهدی کە خەڵک زۆر ئاگاداری نەبوون، من بیرم کردەوە خەڵکی پێیان خۆش بێت چونکە کۆمیدیی بوو، من هیچ کاتێک بیر لە دەرئەنجام و کۆتایی کارەکانم ناکەمەوە.

تۆ مەبەستت سوکایەتیی بوو؟

شاهین نەجەفی: من دەڵێم کۆمیدی بوو ئیتر سوکایەتی چی؟ لە کاتێکدا هیچ هۆکارێکم نییە سوکایەتی بکەم، من دەڵێم کاتێک مرۆڤێک بتوانێت قسە بکات ئیتر بۆچی سوکایەتی بکات؟ گۆرانیی و کاری هونەری وەک وتاری ئایینی و فەلسەفی نییە کە من بمەوێت پێوەی سوکایەتی بکەم بە کەسێک. بە بڕوای من دەبێت دەربارەی ئەم بابەتی سوکایەتییە بە شێوەیەکی باشتر قسەی لەسەر بکرێت با بزانین ئەسڵەن سوکایەتی چییە؟ لە ئێران و هەندێک لە دەوڵەتانی عەرەبی وا هاتووە کە هەر کەسێک جگە لە گۆرانیی لاواندنەوە و مەولودی پێغەمبەر هەر کارێکی هونەریی تر ئەنجام بدەیت وەک سوکایەتی دەیبینن، وێنەیان بکێشیت دەبێتە سوکایەتی هەڵبەتە خۆیان وێنەکانیان بە جوانترین شیوە کێشاوە من وا بیر دەکەمەوە ئەمانە بڕێک تەوەهوم و خەیاڵە کە هەندێک خەڵک هەیانە بەڵام ئەم گۆرانییەی من خەریکە سیاسییەکان کەڵکی لێ وەردەگرن  

ئاغا نەجەفی تۆ وەک هونەمەندێک کە بە بێ ترس قسە لە بارەی هەر شتێکەوە بکەیت چییە؟

شاهین نەجەفی: من کۆمێنتی یەکێک لە بەکارهێنەرانی دنیا مەجازییەکان دەخوێنمەوە بۆتان کە نووسیبووی ”ئەمە حەقی ئێمەشە کە سوکایەتی بە بیروباوەڕمان و دینەکەمان نەکریت.” 

پێشکەشکار: جوابی تۆ بۆ ئەم قسانە چییە؟

بیرکردنەوەی من لەگەل ئەم پیاوە یەکێکە، ئەسڵەن من لەگەڵ سوکایەتیدا نیم، دەڵێم لەوانەیە لە زووەوە بزانین سوکایەتی چییە. 

ئایەتوڵا سافی گلپایگانی فتوایەکی دا کە دوو هەفتە پێش گۆرانییەکەی تۆ بڵاو بووەوە، لەم فتوایەدا گوتی کە ئەگەر کەسێک بە ئیمام هادی سوکایەتیی بکات هەڵگەراوەتەوە لە دەین ”مورتەدە” پاشان ئێوە دەڵین کە گۆرانییەکانتان سوکایەتی نییە؟

شاهین نەجەفی: لە بارەی ئەم قسەکردن و ئەم جۆرە لە توندڕەوییە ئەبێت بڵێم ئێوە نەختێک بیری لێ بکەنەوە کەسێک سوکایەتیی کرد ئێوە حوکمی کوشتنی دەدەن، ئەمە توندڕەوییە و قابیلی قبووڵ نییە. من دەربارەی خۆم دەڵێم کە من لە سەرو قسەکانی خۆمەوە وەستاوم، باوەڕم پێیان هەیە، بەڵام سەرباری ئەمەش دەڵێن من ئەبێت کەسێکی زۆر لاواز بم کە بمەوێت سوکایەتی بکەم، سوکایەتی شتێکی دیارە وەک ئەوەی من لە شیعرێکما وتبێتم ئیمام نەقی بکوژ و دزە.

بەڵام ئێوە ئیمام نەقیتان بە ڤیاگرا دابەش کردووە، ئەمە ئەتوانێت سوکایەتی بۆ سەر خەڵك بێت.

شاهین نەجەفی: بیرکردنەوەیەکی دۆگماییانە لە بەرانبەر کۆمەڵێک بابەت و تەفسیر و ئایدۆلۆژیادا سەخت و مەحکەم دەوەستن، ئەسڵەن کێشەی دۆگمایستەکان و کەسانێک بە شێوەی ئایدۆلۆژیا سەیری کەیسەکان ئەکەن هەر ئەمەیە. لەبەر ئەمەش مێژووی خۆمان نەیتوانیوە هونەر بە شێوەی دروست قبوول بکات ئێوە پێتان وایە کێشەی ئێمە لەگەل هەڵپەڕکێ مۆسیقا و هونەر و ئەمانە چییە؟ ئێوە ئەگەر سەیر بکەن هەر شتێک جگە لە هونەریی لاواندنەوە ”ئەو گۆرانییانەی بۆ شیوەنی شیعە دەوترێت” هەم لە ئایین و هەم لە سیاسەت قبووڵ نییە ئەڵێن لە دین هەڵگەڕاوەتەوە و بێ لەمانە ئیتر دووبارە تەداخول دەکەنەوە لەوەی کە ئەمە باوەڕی بە خوا نییە. من نایشارمەوە کە هیچکام لەمانە چ خوا و چ شەیتان بە شیوەیەکی ئایدۆلۆژیا سەیر ناکەم بە بڕوای من نەقی کەسایەتییەکی مێژووییە ئێستا لە ئایینی مەسیحییەت زانیویانە کە کەسێک گاڵتە بە مەسیح دەکات مەبەستی مەسیح نییە دەی ئێمەش دەبێت وا بین. 

واتا ئێوە دەتانەوێت تابووشکێن بن مەبەستان ئەوەیە؟

شاهین نەجەفی: ئەمە شتێکە کە خەڵک دەیڵێت، من بەس کاری خۆم دەکەم ئەمەش بیروڕای خەڵکە. با سادەتر بیڵێم، من کاری خۆم دەکەم ئەوەی وا لە مێشکمدا دەیڵێم ئیتر هەر چۆن خەڵک حەزدەکات با بیر بکاتەوە ”خەڵک هەرچی دەڵێت با بیڵێت”

وێبسایتی ”شیما ئۆنلاین” خەڵاتی سەدهەزار دۆلاری بۆ کوشتنی تۆ داناوە دەمەوێت بزانم تۆ ناترسی؟

شاهین نەجەفی: ڕابردووی ئەم خۆشەویستانە نیشانی داوە کە لەگەڵ کەس گاڵتەیان نییە، من زۆریش خۆشحاڵم چونکە لە ڕاستیدا بیرم نەدەکردەوە کە ئەونە قیمەت و نرخ بۆ من دابنێن ئەمە مەترسی هەیە بەڵام خۆشەویستییان نواندوە کە سەدهەزار دۆلاریان داناوە. 

ئێوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەڵمانیادا بۆ پاراستنی ژیانی خۆتان قسەتان کردووە کارێکتان کردووە کە گیانی خۆتان لە بەرانبەر ئەو مەترسییە بپارێزن؟

شاهین نه‌جه‌فی: بەڵی سەد لە سەد من هەر کارێک کە دەبوو بە قانونی ئەنجامی بدەم بۆ پاراستنی ژیانم، ئەنجامم داوە. 

پێشکەشکار: گوتوتانە ئەم فشارانە نابێتە هۆکاری ئەوەی کە لە کارەکانتان بکشینەوە دروستە؟

شاهین نەجەفی: بە هیچ جۆرێک تەنانەت کوشتنیشم کە هێشتا هەڕەشەیان لێم کردووە، بە کەڵکوەرگرتن لە فەتوا کۆنەکەیان کە کاری خۆشیان بوو، ناتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی من دەست هەڵبگرم.

لەم گۆرانییەی کە گوتوتانە پەشیمان نین؟

شاهین نەجەفی: نەخێر بە هیچ جۆرێک، من ئەگەر چرکەیەکیش لە کارێک کە کردبێتم پەشیمان ببمەوە ئیتر هونەر بۆ هەمیشە دەنێمە ئەولاوە و کار ناکەم.

هاوبەشی بکە

Iranian Singer, Shahin Najafi,