24/04/2024
DidiMn Logo
Top

په‌ڕاوی نه‌جه‌فی: خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌ بۆ ڤیدیۆ كلیپی ”وه‌ك ئه‌مه‌”

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئیبی بلو نیوس
له‌ فارسییه‌وه‌: محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
سه‌رپه‌رشتیاری په‌ڕاو: ساڤان عه‌بدولڕه‌حمان

یه‌كه‌م: ئەم هۆنراوەیە لە شازدە دێڕە شیعریی سەرەکی (جگە لە دێڕە شیعرە دووبارەکان) و جیا لە یەک پێک هاتووە، کە هەشت دێڕە شیعری یەکەمی پەیوەندی بە کەسایەتیی پیاوانەوە هەیە و هەشت دێڕە شیعری دووەمی پەیوەندی بە کەسایەتی ژنانەوە هەیە. 

لە بەشی پیاوانەی دێڕە شیعرییەکاندا، گێڕەرەوە خەریکە لە سەرەنجامە نیگەتیڤەکانی نەبوونی کەسایەتی یان شوناسێک دەدوێت، کە بە شێوەیەکی زیادەڕۆیانە، پیاوانەیە و ئەم دەربڕینەشیان کە پڕە لە زیادەڕۆیی، بە شیوەیەکی هێمایی (سیمبولیک) بۆ قەرەبووکردنەوەی نەبوونەکەیانە. لە ئەدەبی دەرووناسیشدا بە ئەم دۆخە دەڵێن ”کاردانەوەی پێچەوانە” و مەبەست ئەوەیە کاتێک مرۆڤ ناچار دەبێت، حەز و هەست، بە هۆکارە کۆمەڵایەتیی و کولتوورییەکان لە ناخیدا بشارێتەوە و بواری دەرکەوتنیان پێ نەدات، بە پێچەوانەوە و بە شێوەیەکی زیادەڕۆیانە پێویستی و هەستە پێچەوانەکان پیشان دەدەن.

لەم ڤیدیۆکلیپەدا، ئەم کاراکتەرە پیاوە، بە نکوڵی و سڕینەوەی شوناسی ڕاستەقینەی خۆی کە بوونی هەستێکی ژنانەیە، کۆشش دەکات بە شێوەیەکی زۆر زەق ئاکارێکی پیاوانە و زیادەڕۆیانە لە خۆی پیشان بدات. بۆ نموونە، شۆفێری تەکسییەکە بێزار دەکات بۆ ئەوەی جوێنی پێ بدات یان هۆڕنی بەردەوام، خوێڕێتیی و شەلاتیگەری بە ماتۆڕ، خواردنەوەی زیاد لە ئەندازەی کهول، پەیوەندی سێکسی بێئاکام (واتا سێکس بەبێ چێژی ڕۆحی و هاوکات لەگەڵ شکاندنی بەرامبەر و کوشتنی هەستەکانی) شوختکردنە ئۆتۆمبێلی خەڵک، شوێنکەوتنی بێئاکامی کچان (سێبەرەکان) لە شەقامەکاندا نەک بۆ داواکردنی پەیوەندی، بەڵکو بۆ توانج و ئازاردانیان. 

لە بەشی ژنانەی دێڕە شیعرییەکانیشدا، گێڕەرەوە وەک پێشتر وتمان لە ونبوون و نەبوونی کەسایەتی یا شوناس دەدوێت و دیسان هەمان ”کاردانەوەی پێچەوانە” ڕوو دەدات، بەڵام ئەمجارە لە لایەن کەسایەتی یان کاراکتەرێکی ژنانەوە. ئەو کۆشش دەکات زۆر بە زەقی کردارگەلێکی ژنانە ئەنجام بدات کە ئەم کردارانە، بە تەواوی هەمان ئەو شتانەن کە کۆمەڵگەی نەریتخواز (سنتی) چاوەڕوانییەتی. بۆ نموونە کاتیک ئەوانی دی بە نیگایەکی پڕ لە حەز و شەهوەتەوە سەیری دەکەن، لە جیاتی ئەوەی بەرهەڵستیان بداتەوە، سەری بکاتە ژێر عەباکەی و لە شەرمدا عارەقە بکات، یان بۆ ئەوەی باوکی توڕە نەبێت باس لە هەستە عاشقانەکانی نەکات، پەیوەندیی سێکسی توندوتیژ (کە هاوکاتە لەگەڵ قورسایی نیگای بەرامبەر و چنگگرتن لە پێستە ئازاردیو و بێگوناهەکەی جەستەی) بە ئاسانی قبوڵ بکات، لەبەر ئەم هۆکارانەشە ماچەکان کە دەبوو ئاگر لە جەستەکان بەربدەن، بە پێچەوانەوە خۆیان ئاگر دەگرن و کاریگەرییان نامێنێت و لەناو دەچن (لەبەر ئەوەی هۆکارەکەیان هەستێکی عاشقانە نییە بەڵکو لەبەر توڕەیی و بێزاری و بە هۆی چێژوەرگرتنە لە وێرانکردنی بەرامبەر.)    

دووه‌م: لەو ڤیدیۆ كلیپه‌ی بۆ ئەم گۆرانییە دروستكراوه‌، دوو کارەکتەری پیاو و ژن لە دوو نیوەی شاشەکەدا جێگیر کراون؛ پیاو لە لای ڕاست و ژن لە لای چەپ و ئەم (لا)یانەش لە ڕوانگەی هێماناسییەوە، بە تەواوەتی هێمای هەمان ڕگەزن کە ئەم کارەکتەرانەی تێیدان (لە هێماناسیدا، هێمای پیاوانە بە بازنەیەک و تیرێک ”فلاش” لە لای ڕاستییەوە دیاری دەکرێت، هەروەها لە زانستی یۆگاشدا، نیوەی ڕاستی جەستە پێی دەگوترێت نیوەی پیاوانە، نیوەی چەپی جەستە بە نیوەی ژنانە ناو دەبرێت.)  

هەروەها لە چل چرکەی دەستپێکی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌دا، دەتوانین بە ئاسانی ببینین شێوەی هەردووکیان لە سترێس و دڵەڕاوکێ، پەرێشانی و نەبوونی هاوسەنگی دەدوێت، ئەم بابەتە بە هۆی هەمان ”کاردانەوەی پێچەوانە” و زیادەڕۆیی لە پیشاندان و خۆنواندندایە. زیادەڕۆکانی ڕەفتارە پیاوانەکان (بۆ کارەکتەری پیاو) و ڕەفتارە ژنانەکان (بۆ کارەکتەری ژن) بەرهەم هاتووە. لە زانستی یۆگادا هەر کات کەسێک بە شێوەیەکی زیادەڕۆیانە و لە نەستیدا، لە نیوەی وجودی خۆی زیاتر و زیادەڕۆیانە کەڵک وەردەگرێت، نیوەی ئەو بەشە لە جەستەی کە پەیوەندیی بە ئەو هەستانەوە هەیە بە توندی توشی کێشە دەبێت. (بۆ نموونە ئازارە جەستەییەکان لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی بەشی ڕاستی جەستە) ئەمە مەسیجیکە لە لایەن دەروون و هزرەوە بۆ خودی کەسەکە کە هۆشداری بداتێ بۆ ئەوەی واز لەم زیادەڕۆییانە بهێنێت.

https://www.youtube.com/watch?v=eAZ709sqq7k

 بەڵام ئەم دوو کەسایەتییە بەرامبەر بە یەک و بە یەک شێوە لە بەردەم ئاوینەدا دانیشتوون (کاتێک دەست دەکەن بە میکیاجکردن، ئەمە بوونی ئاوێنەکەیە کە نکۆڵی لێ ناکرێت) و بە شێوەیەکی هێمایی، خەریکن تەماشای هەمان شوناسی ڕاستەقینەی خۆیان دەکەن، کە لە پشت دەمامکە و شاردوویانەتەوە و هاوکاتیش باس لە ئەزموونە تاڵ و زیادەڕۆیانەکانیان کە بە هۆی شاردنەوەی شوناسی ڕاستەقینەوە ڕووی داوە بۆیان دەدوێن و هاوکات لە نیگاشیاندا، چاوەڕوانییەک دەبیندرێت. چاوەڕوانی ئەوەی ڕۆژێک ئەو شوناسە ڕاستەقینەیە بتوانێت لە پشتی پەردەکانەوە بێتە دەرەوە و خۆی پیشان بدات.

بەڵام شتێکی سەرنجڕاکێش لە خولەکە کۆتاییەکانی ئەم ڤیدیۆ كلیپه‌دا هەیە، ئەویش کاراکتەری ژنە کە گەشتووەتە شوناسێکی پیاوانە، دەموچاوی پڕە لە سەربەرزی و غرور و گەورەیی. لە دەموچاوی کارەکتەری پیاوه‌كه‌شدا کە گەشتووەتە شوناسێکی ژنانە، شەرم و خەجاڵەتی دەبیندرێت و ئەم بابەتەش بەم هۆکارەوەیە کە کارەکتەرەکان سەرەڕای ئەوەی گەشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی خودی ڕاستەقینەی خۆیان نمایشت بکەن و ملکەچ و شوێنکەوتووی کۆمەڵگە نەریتی و سونەتییەکەیان نەبن، بەڵام هێشتا هەندێک دەمار کە هەڵگری خوێن و خەسڵەتی کۆمەلگە نەریتی و پیاو سالارانەکەیانە لە جوڵەدایە و لە وەها کلتورێکدا، کاراکتەری پیاو، بەردەوام ڕەگەزی باو و دەستی یەک، چالاک، کارامە و کاریگەرە و کاراکتەری ژن بە پێچەوانەوە ڕەگەزی دەستی دوو، ناچالاک، ناکارامە، ناکاریگەرە و سەربەرزی و غرور و شەرمیش لێرەوە سەرچاوە دەگرێت.

هاوبەشی بکە

ingoonah, Iranian Singer, Shahin Najafi,