20/04/2024
DidiMn Logo
Top

پەڕاوی نەجەفی: کتێبی شیعری ئەزازیل

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – کتێبی ئەزازیل
نووسینی: شاهین نەجەفی
لە فارسییەوە: سەلیم جەمال
سەرپەرشتیاری پەڕاو: ساڤان عەبدولڕەحمان

کتێبی ئەزازیل نوێترین کتێبی شیعریی شاهین نەجەفییەوە و بە زمانی فارسیی نووسراوە. کتێبەکە لە کۆمەڵێک شیعری نوێی شاهین نەجەفی پێکدێت کە کۆی گشتی شیعرەکان سیانزە شیعرن. دووان لەو شیعرانە بە ناونیشانی با موهایم و برخیز، تا ئێستا کراونەتە گۆرانی. هەروەها سەلیم جەمال، وەرگێڕی کۆمەڵە شیعرەکەیە.

https://www.youtube.com/watch?v=QGaYb2aYVj0&feature=youtu.be
گۆرانی پرچەکانتان

شاهين نەجەفى ژەنيار، شاعير، گۆرانيبێژ و چالاكوانى پڕۆتێستى كۆمەڵايەتييه. ڕۆژى ١٠ى ئەيلولى ١٩٨٠ له شارى بەندەر ئەنزەلى وڵاتى ئێران، له خێزانێكى چينى مامناوەند لەدايك بووە. شاهين بچووكترين ئەندامى ماڵباتەكەيانه كە له هەشت كەس پێك دێن. ئەو هەر له تەمەنى لاوێتيدا دەستي كرد به شيعرنووسين و خۆى فێرى گيتاركلاسيك و فلامێنكۆ كرد. ڕووى كردە موزيكى ڕۆك، كە بەزۆرى وەكو ژەنيارێكى شاراوە، بە نهێنى گۆرانى دەچڕيى. 

بۆ داگرتنی کتێبی ئەزازیل کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:

هاوبەشی بکە

azazil, Shahin Najafi,