24/04/2024
DidiMn Logo
Top

هاوشێوەی ڤینسنت ڤان کوخ هەڵبژێردرا

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

لە ئینگلیزییەوە: پرژە نەجمەدین

پێشبڕكێی دۆزینەوەی هاوشێوەی ڤان كوخ لە لایەن كەسێكی دۆرسێتی ئینگلیزی)ەوە بردرایەوە.

ئەكتەرێكی بەڕیتانی پێشبركێیەكی جیهانیی بردەوە بۆ دۆزینەوەی هاوشێوەی شێوەکار ڤینسنت ڤان كوخ؛ دانیەڵ بەیكەر لە لایەن نووسەر و هونەرمەندی كەنەدی دوگلەس كوپلەند هەلبژێردراوە لە ناو 1250 بەشداربوو لە 37 وڵاتی جیاواز.

دانیەڵی 35 ساڵ 4180 پاوەندی بردەوە و پەیكەرێكی لە برۆنز بۆ دروست كرا، كە هاشێوەی شێوەکارە هۆڵەندییەكەیە.

پێشبركێی من ڤینسنتم بەرهەمی هونەرمەند كوپلەندە. نووسەرەكە گوتی: ”بینینی دانیەڵ بەسەرهاتێكی سەرسووڕهێنەر بووە، چونكە بۆ چەندین مانگ سەیری شاشەی كۆمپیتەرەكەم كردووە بۆ ئەوەی هاوشێوەی ڤان كوخ بدۆزمەوە، كەچی لەپڕێک پیاوێک هاتە بەر چاوم، ڤینسنت ڤان كوخی من، لە تەكسییەک دەهاتە دەر، هەروەک ئەوەی لە ساڵی 1889 هاتبێتە دەر.”

_90372080_van_gogh2

دانیەڵ دەڵێت كە هەستی كردووە براوە بێت كاتێک كە بانگ كراوە بۆ كەنەدا بۆ ئەوەی وێنەی بگیردرێت: ”وێنەیەكی سێ دووریی سەرمیان دروست كرد و پاشان خەڵاتەكەیان لە بۆنەیەكی گرنگدا ئاشكرا كرد، زۆر دڵم خۆش بوو، بەسەرهاتێكی زۆر خۆش بوو.”

ڤینسنت ڤان كوخ لە ساڵی 1853 لەدایک بووە لە گوندێكی هۆڵەندی بەناوی زەندێرت. لە تەمەنی 20 ساڵییەوە دەستی كردووە بە وێنەكێشان و فرۆشتنیان، بەڵام لەو كاتانەدا هیچ كەسێک گوێی بە كارەكانی نەداوە و كاتێكی سەختی هەبووە لە نەفرۆشتنی تابلۆکانی. نزیكەی 2000 بەرهەمی هەیە، لەوانە نزیكەی 850 بۆیەی زەیتیین.

_92653660_mediaitem92653659

ڤان کوخ لە ساڵی ١٨٩٠ کۆچی دوایی کرد. دوای مردنی كڕیاران دەستیان كرد بە كڕینی كارەكانی و هەروەها هونەرمەندەكەش ناوبانگی دەركرد. مۆزەخانەی ڤان كوخ لە ئەمستردام لە ساڵی 1973 كرایەوە و تابلۆکانی بە بڕە پارەیەكی زۆر فرۆشران.

هاوبەشی بکە

I am Vincent, Przha Najmadin, Van Gogh,