20/04/2024
DidiMn Logo
Top

هاوژینە لەبیرکراوەکەی چارلز دیکنز

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

چارلز دیكنز

دیدی من – بی بی سی‌ـی عەرەبی
لە عەرەبییەوە: لاوک ئەبوبەکر

 

کاترین هۆگارت، ناوی هاوژینی نووسەری بەناوبانگی بەڕیتانی، چارلز دیکنزـە، کە نووسەر، ئەکتەر و چێشتلێنەر بووە؛ بەڵام هەموو ئەم بەهرانەی بە هۆی بوونی بە هاوژینی پیاوێکی بەناوبانگ، لە کاتی خۆی و ئێستاشدا ون بووە. لوسیندا هۆکسلی‌ـی ڕۆژنامەنووس، کە نەوەی پێنجەمی کاترین‌ـە، کۆمەڵێک نهێنیی داپیرەیمان بۆ ئاشکرا دەکات:

لە شوباتی ١٨٣٥، چارلز دیکنر ئاهەنگی ٢٣‌ـهەمین ساڵیادی لەدایکبوونی دەبێت، کاترین هۆگارت کچی سەرۆکی هەڵەبڕانی ئەو گۆڤارە بووە کە چارلز کاری تێدا کردووە و یەکێک بووە لە بانگهێشتیکراوانی ئاهەنگەکە. دوابەدوای ئاهەنگەکە، کاترین بۆ کوڕە مامەکەی دەنووسێت: “ئاشنابوون بە بەڕێز دیکنز شتێکی ناوازەیە.”

13406918_1012505538831834_4352216724065532822_n

دوو هاوژینی خۆشحاڵ بوون، بەڵام زۆرینەی کات خەمین؛ لە ماوەی ١٥ ساڵدا، کاترین بە دە منداڵ دووگیان بووە و دوو حاڵەتی لەبارچوونیشی هەبووە. پەیوەندییەکەیان لە دوو هاوژینی ئەویندار، ڕێککەوتوو، سەردانکاری ئاهەنگەکان و بەسەربەریی پشووەکانەوە، گەیشتووەتە هەبوونی تواناداریی دوو هاوژین بۆ ژیانکردن لە ماڵێکدا.

کاترین دایک بووە، هەروەها نووسەر و ئەکتەرێکی ناوازە و چێشتلێنەرێکی زۆر باشیش، بەڵام لە خەیاڵی هاوژینەکەیدا، تەنها هاوڕێیەکی باشی گەشتەکان بووە؛ هەموو ئەمانە بەهرەکانی کاترین‌ـیان شاردەوە، چونکە بووبوو بە هاوژینی پیاوێکی بەناوبانگ.

13428482_1012505595498495_5028948652185631297_n

ناسنامەی کاترین لە مۆزەخانەی چارلز دیکنز لە لەندەن هەیە، کە لە پێشانگەیەکی تایبەتدا بە ناوی دیکنزێکی دیکە نمایش کراوە.

13428401_1012505622165159_5125478845775319506_n

بە پێی ئەوەی نەوەی پێنجەمی کاترین و چارلزـم، لە رێگەی توێژینەوەکردن لە مێژووی ژیانی هاوژینی و خێزانەکانیان، گەیشتم بە چەند زانیارییەکی نەزانراو، هەروەها گەیشتم بە ڕاستییەکانی ژیانی کاترین و ئەوەی کە لە نێوانی ئەو و چارلزـدا ڕووی داوە.

13423911_1012505625498492_4187513721446577183_n

لە بارەی ژیانی هاوژینیی دیکنز و کاترین زۆر نووسراوە، هەروەها لەسەر جیابوونەوەشیان، کە لە ساڵی ١٨٥٨ ڕووی دا. لە سەرەتاکانی سەدەی بیست، دوای ساڵانێکی تێپەڕیو بەسەر مردنی ئەو دوو هاوژینەدا، گفتوگۆکانی کە لەسەر ژیانیان دەکرا، بە بەرژەوەندی چارلز یەکلا بوونەوە.

13413043_1012505582165163_6766820522710097603_n

بۆ هۆکارەکانی جیابوونەوەیان، چارلز زۆر پروپاگەندەی ناڕاستی دەکرد، کە هیچیان لە کاترین‌ـی هاویژینی نەدەوەشانەوە؛ یەکێک لەوانە ئەوە بوو، گوایە ئالوودەبوو بووە بە ئەلکهول، کە واش نەبووە.

13406992_1012505522165169_2844476193532576741_n

هێشتا و لە سەدەی بیستویەکیشدا، لێرەولەوێ ئەم پروپاگەندانە هەر هەن؛ هەرچەندە چارلز پیاوێکی ریالیست بووە سەرەڕای ئەو کەموکورتییە باوانەی هەیبوون، بەڵام کاتێک کاترین لەبارەیەوە نووسیویەتی، وەک شەیتان یان نیوەشەیتان پەسنی کردووە.

13335888_1012505638831824_5149416223311204997_n

لە کاتیکدا کاترین وەک قوربانییەکی ستەملێکراو دەبینرێت و جێگەی خاڵیکردنەوەی ڕقی ویستی پیاوێکی مەزن بووە، شۆک بووم کاتێک ڕۆژنامەنووسەکان لێیان پرسیم: “باشە، بە پێی ئەوەی پەیوەندیی خوێنی لە نێوانتاندا هەیە، هێشتا لە پاڵ چارلز دیکنزـەوە دەوەستیت؟” هەموو جارێک بیر لەوەش دەکەمەوە کە بە هەمان شێوە، پەیوەندییەکی خوێنی بە کاترین‌ـیشم دەبەستێتەوە؛ کە ڕۆڵێکی مەزنی بینوە لە دروستکردنی میراتێکی گرنگی تایبەت بە خێزانەکەمان.

لە کاتی نووسینی بابەتێکم لە بارەی کیتی‌ـی کچە هونەرمەندیانەوە، بەو بڕوایە گەیشتم کە ژیانی هاوژینیی ئەم دوو کەسایەتییە بە هۆی هەندێک هۆکاری ڕوونەوە کۆتایی هاتووە؛ کاترین کەوتووەتە ژێر باری سەختییەکی زۆری چاوەڕواننەکراو، کاتێک چارلز دیکنز دەبیتە ئەستێرە و ناوبانگی دەگاتە سنووریک کە پێشتر وێنای نەکردووە.

13335885_1012505585498496_1834928173616897753_n

لە سەرەتای پەیوەندییاندا، کاتێک هەردووکیان دیداریان دەبێت، چارلز کورسییەک بۆ دانیشتنی کاترین ڕادەکێشێت و ئەویش زۆری پێ خۆش دەبێت. منداڵیی چارلز، هەژاری و هەتیوکەوتوویی بووە و بەخێوکەرەکانیشی لە زیندان بوون، لە کاتێکدا کاترین لە خێزانێکی خۆشحاڵ و چینی ناوەڕاستدا بووە؛ پێم وایە دیکنز ویستی بووە خێزانێک دروست بکات کە تێیدا منداڵەکانی ئارام بن و ماڵەکەی خاڵی بێت لە خەم، بۆ ئەمەش کاترین هاوژینە نموونەیییە هەڵبژێردراوەکەی بووە.

لە سەرەتای هاوژینییاندا، کاترین بەرپرسی کۆمەڵایەتی و داراییی هاوژینەکەی بووە. بەڵام دوای ماوەیەکی کەم، چارلز لە ڕۆژنامەنووسێکی فەرمانبەر لە لای باوکی کاترین‌ـەوە، بوو بە پیاوێکی بەناوبانگ؛ تەنانەت شاژن ڤیکتۆریا نووسینەکانی دەخوێندەوە. لە ماوەی دوو ساڵی هاوژینیشیاندا، بیروڕاکانی چارلز کاریگەرییان لەسەر هێڵە سیاسییەکانی وڵاتەکەی هەبوو.

بوون بە هاوژینی ئەم ئەستێرەیە، بوو بە سەرەتای ئاوابوون بۆ کاترین. لە سەرەتای هاوژینێتییانەوە، وەک چارلز دڵخۆش بوو بە ژیانیان، بەڵام دووگیانبوونی بەردەوام و دووبارەبووەوەی، کە لە دوای هەر دووگیانبوونێک نەیدەتوانی پشوو بدات و دووبارە دووگیان دەبووەوە، وای کرد کە کاریگەرییەکی بەرجەستە لەسەر تەندروستی و وزەی دابنێت، هەروەها ژیانی هاوژینیشیان.

دوای ماوەیەکی زۆر و تا ئێستاش، تۆمەتبارکردنی کاترین دەستی پێ کرد و بەردەوامی هەیە، کەموکورتییەکانی دەر دەخەن و دەڵێن کە هاوژینێکی خراپ بووە. تەنانەت ئەو تاکە فیلمەی لەسەر ژیانی دیکنز بەرهەم هاتووە، سەرنج ناخاتە سەر کاترین، بەڵکو دەیخاتە سەر تیرنان، کە خۆشەویستی دیکنز بووە و هەر ئەو پەیوەندییەش بووە هۆی دابڕانی لە کاترین.

سەرەڕای ئەمانەش، کاترین ژنێکی گەنج بووە و ئارەزووی خۆشگوزەرانی کردووە، بە بوونی بە هاوژینی کەسایەتییەکی بەناوبانگ، بەبەردەوامی گەشتی کردووە و زۆر چانسی بۆ ڕەخساوە، کە لەو سەردەم و بارە کۆمەڵایەتییەی ئەو دەمە، ژنانی دیکە بۆیان نەڕەخساوە.

چارلز و کاترین لەو کەسانە بوون کە ئاواتیان زۆر بووە و توانای گەیشتن و ئەزموونکردنی ئاواتەکانیشیان هەبووە؛ لەگەڵ نەهامەتییەکانیشیدا، کاترین ئەکتەرێکی باش بووە، بە جۆرێک کە تەنها لە وڵاتەکەی خۆی نماییشی نەکردووە، بەڵکو لە شانۆکانی ئەمەریکا و کەنەداش.

یەکێکی دیکە لە سەرکەوتنەکانی کاترین، بڵاوکردنەوەی کتێب بووە لە نووسینی خۆی؛ کاتیک ئەمە ڕووی دا، زۆرێک لە ناوداران بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە کتێبەکە لە لایەن چارلزـەوە نووسرا بێت، ئەکادیمییەکانیش هەروەها.

زۆرینە ئەم ڕایەیان هەیە، ئەویش بە پاساوی ئەوەی توانای کاترین ئەوەندە نەبووە، کە کتێب بنووسێت، هەروەها دەشڵێن چارلز بەشداری کردووە لە نووسینی کتێبەکەدا؛ لە کاتێکدا گرانە کتێبێک بۆ لیستی کتێبەکانی زیاد بکات بە ناوی بەکارهێنراوی هاوژینەکەیەوە، چونکە لەو دەمەدا دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە، نووسراوی ژنانیان چاپ و بڵاو نەکردووەتەوە و ژنان ناچار بوون بە ناوی بەکارهێنراوی پیاوانەوە بنووسن.

بۆچی دەبێت ئەمڕۆ نانی ئێوارە بخۆین؟؛ ناونیشانی کتێبەکەی کاترین بووە، کە ڕێپیشاندەریکی چێشتلێنان بووە و زیاتر پەسنی خواردنەکانی تێدایە، هەروەها تیایدا کۆمەڵێک ئامۆژگاری هەیە کە پەیوەندیدارن بە کاروباری ماڵدارییەوە و لیستێکی خواردنیش کە بۆ ١٨ کەسایەتی ئامادە کراوە.

لە بنەڕەتدا کاترین یەکێکە لەوانەی شایستەی نازنای خاتوو بیتون بووە؛ کە پێش دەیە و نیوێک، کتێبێکی لە بارەی پەسنکردنی خواردەمەنییەکانەوە بڵاو کردەوە و لەمڕۆدا کتێبێکی گرنگە لە بوارەکەیدا.

لەمڕۆدا سەردانکەرانی مۆزەخانەی چارلز دیکنز دەتوانن سەردانی مۆزەخانەکە بکەن و لە پێشانگەی دیکنزێکی دیکەـدا، هەموو ئەو ڕاستییانە دەربارەی ژنێکی گەشبین بە ژیان، خێرا تێگەیشوو و گرنگیپێدەرەوە بزانن، کە بە هۆی بوونی بە هاوژینی پیاوێکی نووسەری بەناوبانگەوە، گومناو بوو.

هاوبەشی بکە

CatherineHogarth, CharlesDickens, LawkAbubakr,