28/03/2024
DidiMn Logo
Top

هونەرمەندێک و دایکە ٩١ ساڵەکەی پێکەوە کار لەسەر زنجیرەی فۆتۆگرافی دەکەن

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – مای مۆدێرنمێت

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

ژیان پڕیەتی لە سەرسامی و هەندێکی باش لەو کەسانەوە دێن کە بە درێژایی ژیانمان ناسیومانن، ئەوانەی کە پێمان وا بووە بە تەواوەتی ناسیومانن؛ دایکی تۆنی لوچێنی تەمەنی ٩١ ساڵ بوو و توانای خزمەتکردنی خۆی نەبوو و بەرپرسیارێتیی بۆ ئەو جێهێڵرابوو.
0-02-01-5db59914e6283cc104c3724dfc5afa4fdbc50d4bd92b5f518d05bafa6bf08279_full

تۆنی وێنەکێش یەکەم کامێرای خۆی ئەو کاتە کڕی کە دایکی هاتە ناو ماڵەکەیەوە، ئامێرەکەی وەک میکانیزمێک بۆ یارمەتیدانی دایکی کڕی تا هەست بە داهێنەری و ئارامی بکات لە نشینگە تازەکەیدا.

0-02-01-5d0c185501496268d3280fd0972c6d755835b54d2ae13246f0c302767074753c_full

زنجیرە فۆتۆی دایک و کوڕ باشترین نموونەی زنجیرەکانە و پێکەوە کاری زنجیرەی تریشیان هەیە. فۆتۆکان نموونەیەکی بچووکن کە چۆن خۆمان دەبینین لەگەڵ پیربوونماندا، ئەم کارکردنە کاریگەریی باشی لەسەر تەندروستیی دایکی کردووە و تۆنی دەڵێت: ”هەستم پێ دەکرد کە چەند هەستی بە زیندوویی دەکرد بە هاوبەشیکردنی لەم کارەدا.”

0-02-01-0d47e9e930372a9aa4110878b063f228c374a2201970fd7462ebb7b612cc80d7_full

 

 

هاوبەشی بکە

Artist, Mother, Photography, SavanAko,