02/05/2024
DidiMn Logo
Top

هونەری کۆریای باکوور: لە پڕوپاگەندەیەک زیاتر

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ناشناڵ جیۆگرافیک
گەیب بۆڵارد
لە ئینگلیزییەوە: ڕەوەند قادر

 

سۆشیال ڕیالیزم تەنها وێنەی کرێکاری دڵخۆش و جەنگاوەری ئازا نییە.“

 

تابلۆی ڕزگاریی دەریایی لە تاریکیدای ساڵی ١٩٩٧، لەگەڵ تابلۆی کەشتیی مادیوسا، کە تابلۆیەکی فەڕەنسیی ساڵی ١٨١٨ـەیە، بەراورد کراوە.

تێبڕوانەکە هێڵی دەستپێکی پەتەکەیە، کە لە بەشی چەپی خوارەوەی تابلۆکەوە بە دەست و بازووی ئەو پیاوەوەیە، لە ناو شەپۆلەکاندا بۆ بەشی سەرەوەی لای ڕاستی تابلۆکە درێژ دەبێتەوە، کە هەرەوەزی و کاری بە کۆمەڵ پیشان دەدات.

09_nkorea_art_soldiers.ngsversion.1469034015081.adapt.1190.1

کەمێک چاوەڕواننەکراوە کە لە واشینتۆن خۆت ببینیتەوە و لە کارێکی هونەریی پروپاگەندەی کۆریای باکوور بڕوانیت، هەروەها چاوەڕواننەکرا ترە کە شێوە هونەرییەکەی بە تەواوی سەرت بسووڕمێنێت.

گەلەرییەکی نوێی تابلۆی سۆشیال ریالیزمی کۆریای باکوور لە زانکۆی ئەمەریکی لە واشینتۆن چەندین کاری نزیککەرەوە لەخۆ دەگرێت. سەرەتا گەورەییی تابلۆکان هەستێکی داگیرکارت دەداتێت کە هەندێکیان زیاد لە ١٠ پێ درێژترن. ئەم دیمەنانە بۆ کەسێک لە دەرەوەی کۆریای باکوورەوە هاتبێت، تووشی سەرسوڕمانی دەکات بەوەی شتێکی سەیرە کۆریای باکوور ئەو شێوە هونەرە دراماتیکییانەی هەبێت، کە بە شێوەیەکی هەستیارانە کار دەکاتە سەر مرۆڤ.

08_nkorea_art_battlefield.ngsversion.1469034007397.adapt.1190.1

کرێکاران بە پێکەنینەوە ئاو لە بەنداوێک وەردەگرن، سەربازێک لە سەر پشتی ئەسپێک بە سەر ڕێی شەمەندەفەرێکی ئاگراویدا باز دەدات، پیاوێک کە دەمانچەکەی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی بە سەر دوژمنەکەی بەرامبەریدا بیتەقێنێت؛ ئەمانە هەمووی لە وڵاتێکەوە بەرهەم هاتوون کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ”بکوژی مافەکانی مرۆڤ و بوون بە سیستەمێکی بەربڵاوی زۆرەملێ“ پەسنی دەکات. بەڵام هەر بە بینینی ئەم تابلۆیانە، هەستێک تێتدا دروست دەبێت کە ئەم کارە هونەرییانە لە پروپاگەندەی دەوڵەتی کۆریای باکوور زیاتر بێت.

هونەرمەند مون دەربارەیان دەڵێت: ”بە ڕاستی هونەرەکەیان دڵگیرە. تەنها ئەو هەستەی هەمبوو هەستی سەرسورمان بوو، چونکە دەربارەیان نەمزانیبوو.“

06_nkorea_art_rain_shower_bus_stop.ngsversion.1469034016598.adapt.1190.1

مون ٥ ساڵە کار لەم گەلەرییەدا دەکات، کە کۆکردنەوەی تابلۆکانە لە مۆزەخانەی کۆریای باکوور، هەروەها هەندێک کۆکەرەوەی تایبەت کە لە دەرەوەی ئەمەریکان. ئامانجی مون ئەوەیە کارەکانیان کە لە پشتی سیاسەتەوەن، پیشان بدات.

مون دەڵێت: ”شتێکە لە دوای ئەندێشەی ئێمەوەیە، خەڵکای کۆریای باکوور تەنها چەکی ناوەکی بەرهەم ناهێنن، بەڵکو ڕێزی هونەرییان لە لایە.“

05_nkorea_art_security_patrol.ngsversion.1469034002543.adapt.1190.1

کۆریای باکوور لەڕێی ستۆدیۆ هونەرییەکانییەوە چەندین کاری هونەری بۆ دەوڵەتانی تر دروست دەکات، هەروەها چەندین گەلەریی گشتی، مۆزەخانە و شوێن هەن کە لە وڵاتی خۆیاندا کارەکانیانی تێدا پیشان دەدەن.

ئەو کارانەی لە واشینتۆن پیشان درابوون، لە نێوان ساڵانی ١٩٦٠ تا ئێستا کێشرابوون، چەندیان بە کاری کۆمەڵی چەند شێوەکارێک و هەندێکی دووبارەکردنەوەی تابلۆکانی دیکەن، کە تا ڕادەیەکی زۆ لە تابلۆ بنەڕەتییەکە دەچێت، بەوەی شوێن فڵچەکان بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر دووبارە کراونەتەوە.

04_nkorea_art_securing_arms.ngsversion.1469034011516.adapt.1190.1

ئەمانە هەمووی تەکنیکێکن بە ناوی جۆسۆنهوا، کە لە جێی بۆیەی ڕۆن و پەڕەی کانڤاس، مەرەکەب و پەڕەی دروستتکراو لە برنج بەکار دێنن. ئەمە وا دەکات سنوورێک دابنێت بۆ ئەوەی چەند چین تابلۆ دروست بکەیت تا تابلۆە سەرەکییەکە؛ ئەمە ڕێگەیەکە بۆ چەندین تەکنیکی داهێنەرانە. بۆ نموونە، تابلۆی پڵنگێک چەند بۆشایییەک تێدایە بۆ ئەوەی کە خۆێ بە بەفری سپی بچوێنێت.

هەروەها کاتێک لە نزیکەوە لێی دەڕوانیت، هەستێکی باڵات پێ دەبەخشێت و بە هۆی ئەوەی زۆرینەی کات لە چەند نامەیەکی سیسی هیچی تر ناگەیەنێت، سەرسووڕهێنەرە.

03_nkorea_art_messenger.ngsversion.1469034004397.adapt.1190.1

لە کاتی گەڕان بە ناو کارەکاندا، ئەبینین کە دەیە لە دوای دەیە بەرەپێشچوونێکی بەرچاو هەیە. تابلۆ نوێیەکان چەندین تەکنیکی هونەریی نوێیان تێدا بەکار دەهێنرێت و چەند تابلۆیەکی پوختی ڕووت دەبەخشن، ئەمەش چەند بەڵگەیە لە سەر کاریگەریی هونەری رۆژئاوایی لەسەریان.

لە تابلۆی ڕزگارکردن لە دەریادا، پێکهاتەی دیمەنەکە بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر چڕە و هێڵی بازووی پیاوێک کە پەتێک هەڵدەدات بۆ ڕزگارکردنی هاوەڵانی پیشان دەدات، کە ئەم پەتە لەگەڵ شەپۆلی دەریاکەدا دەبێت بە یەک و یەک دەگرن.

02_nkorea_art _worker.ngsversion.1469034012831.adapt.536.1

سەرەڕای ئاڵۆزی تابلۆکان، زۆرینەیان وەستاون و بە دیاریکراوی زۆرینەیان پەیامەکەی کە دەیگەیەنن، پروپاگەندەن، ئەمەش ئەو بابەتەیە کە لە هونەریاندا ناگۆڕێت. ئەو تابلۆیانەی لە گەلەرییەکە بوون مەرج نییە پۆستەری جەنگی بن، یان هەندێک نمونەی تر کە إرۆکەیەکی ئەمەریکی تێک بشکێنێت، بەڵکو هەندێک تابلۆن کە ئاهەنگ بە سەرکەوتن و ئازایی و بەجەرگییان دەدات، ئەوەش سیفەتێکە لە دەوڵەتەکەیاندا نییە.

سەرۆکی مۆزەخانەی زانکۆی ئەمریکی، جاک راسمیوسێن، وا بیر ناکاتەوە کە ئەمانە وەک هونەر سەیر بکرێن: ”زۆرینەی مێژووی رۆژئاوا پروپاگەندە بووە بۆ کەنیسە. هیچ شتێکی لەیەکچوو لە نێوان ئەم کارانە و کارە هونەرییەکانی ئەمەریکای ساڵانی ١٩٤٠ نییە.“

ئەمەش خاڵێکی ناسراوە کە ئەپتۆن سینکلێر قسەی لەسەر کردووە، کە دەڵێت: ”هەموو هونەرێک پروپاگەندە بۆ بابەتێک دەکات.” بەڵام ڕەخنەگرای سینکلێر دەڵین: ”هونەر ڕەنگدانەوەی ڕاستییە لە نێو کارەکتەری هونەرمەند و بۆ ئەو مەبەستە دروستکراون کە بتوانێت وا لە بینەرانی بکات ئەوانیش کارەکتەری خۆیان بگۆرن بە شێوەیەک، هەروەها وایان لێ بکات کە هەست بە گۆڕان و جووڵە بکەن.“

01_nkorea_art.ngsversion.1469034010335.adapt.1190.1

 دەکرێت هەموو هونەرێک وەک ئەمانە پروپاگەندەی سیاسی نەبێت، بەڵام هونەر لەو کۆمەڵگەینەی کەمتر ڕاگیراون زیاتر سەر هەڵدەدات، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا قسەکەی سینکلێر لەڕووە هونەرییەکەوە زۆر بەربڵاوە، کە دواتر لە تایتڵی کۆکراوەکانی جۆرج ئۆروێڵدا بەکار هاتووە.

لە دەرەوەی ئەم کۆنتێکستەدا، ئەم تابلۆیانە وا لە بینەر ناکات کە ئەو کەمپە زیندانیەی کۆریایی باکوور و هەڕەشەی چەکی ناوەکی لەسەریان لا ببات. بەڵام هەندێک کات ئەوە دەردەخات کە ڕوانگەیەکی یەکدووریان هەیە بۆ ئەو وڵاتە.

پرسیار لە سەرۆکی مۆزەخانەی زانکۆی ئەمەریکی کرا کە ئەگەر هەستی خەڵکی ئەمەریکی بۆ کۆریای باکوور نەرم بێت لە دوای بینینی ئەم تابلۆیانە، چی؟ بە خەندەیەکەوە گوتی: ”وا بزانم لە دوای ئەمەش زۆر خەڵک هەن کە هەر نایانەوێت بۆ کۆریای باکوور گەشت بکەن.“

هاوبەشی بکە

Art, North Korea, Propaganda Art,