24/04/2024
DidiMn Logo
Top

پەیامی بەهمەن قوبادی بە بۆنەی کۆچی دواییی عەباس کیاڕۆستەمی

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

Nosrat Panahi Nejad Abbas Kiarostami a Palermo, 1996

دیدی من

بە بۆنەی کۆچی دواییی سینەماکاری بەناوبانگی ئێران و جیهان، عەباس کیارۆستەمی، سینەماکاری کورد، بەهمەن قوبادی، لە پەیامێکیدا دەڵێت: ” ئەو بە فیلمی با ئێمە لەگەڵ خۆی دەبات، ڕوانینی ئێران و جیهانی سەبارەت بە کوردەکان گۆڕی

هەر بەو بۆنەیەوە، ئەو سینەماکارە کوردە لە پەیامەکەیدا سەبارەت بە پێگە و رۆڵی کیارۆستەمی، براوەی خەڵاتی چڵەخورمای ئاڵتوونیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان لە ساڵی 1997 و کۆمەڵێک خەڵاتی گرنگی جیهانی، نووسیویەتی.

دەقی پەیامەکە

ئەو مەرگە بەلەعنەتکراوە، نەک تەنیا سینەمای ئێران، بەڵکو ئەمشەو سەرجەم ئێران و کۆمەڵگەی جیهانی تازییەبار کرد.

هەموو ئەو شتەی کە سینەمای ئێران هەیەتی، لە عەباس کیارۆستەمی‌ـی گەورەوە هەیەتی. لەسەر سینەمای ئێران کاریگەرییەکی یەکجار زۆری هەبوو و هەروەها ئەم کاریگەرییە، بۆ چەندین سەدە لەگەڵ سینەمای جیهان و بەتایبەت ئێران دەمێنێتەوە. ئەو بە فیلمی با ئێمە لەگەڵ خۆی دەبات، ڕوانینی ئێران و جیهانی سەبارەت بە کوردەکان گۆڕی؛ وردبینانەترین فیلمێکە کە سەبارەت بە کوردەکان بەرهەم هاتووە.

رۆحی شاد و یادی بەرز و پیرۆز بێت.

تێبینی: ئەم فۆتۆیەی عەباس کیارۆستەمی بە کامێرای بەهمەن قوبادی گیراوە.

Bahman Ghobadi Abbas Kiarostami Rowanini Jihani Sabarat Ba Kurdakan Gori

هاوبەشی بکە

Abbas Kiarostami, BahmanQobadi, Kiarostami,