02/05/2024
DidiMn Logo
Top

چیرۆکی پشت تابلۆی کچەی گوارە مروارییەکە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منزە گاردیان

روس سپێنسەر
لە ئینگلیزییەوە: ڕەوەند قادر

كچەی گوارە مروارییەکە، کە ناسراوە بە مۆنالیزای باکوور، یەکێکە لە بەناوبانگترین و پڕ ڕازترین پارچە هونەرییەکانی یۆهانس ڤێرمەر لە جیهانی هونەردا، هەروەها بۆ یەکەم جار لە دوای سالی ١٩٩٥ گەراوتەوەبۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

خاوەن گەلەرییەکە چاوەڕوانی ئەوەیە کە لە مۆزەخانەی هونەرە جوانەکان لە فرانسیسکۆ بە شێوەیەکی بەرچاو سەردانکاریان زیاد بکات.

ئەم تابلۆیە کە سەرچاوەی سەڕسوورمان و تێڕوانینە، زۆر ئەستەمە باس بکرێت، چونکە زۆر کەم دەرباەی شێوەکارەکەیەوە زانراوە و کەمتریش لە بابەتی تابلۆکە، هەروەها هەر ئەو ڕاز و نهێنییانەن کە وایان لەم تابلۆیە کردووە زۆر سەرسووڕهێنەر و سەرنجڕاکێش بێت.

13499711_1306177162743071_949399819_o

میلیسا بورن یاریدەدەری چاککاری گەلەرییەکە دەڵێت: ”هەندێک کات ئەو پرسیارانە زۆر جێی بایەخن کە وەڵام نادرێنەوە. ئایە ئەم کچە کێ بووە؟ بیر لە چی دەکاتەوە؟ چ پەیوەندییەکی هەیە بە ڤێرمەر؟ ئەم ڕازانەی کە هەیین بەشێکن لە ناوبانگی ئەم تابلۆیە؟“

بیرکردنەوە لەو چیرۆکەی لە پشت ئەم کچەوەیە بە گوارە مروارییە شۆڕەکانی و لەچکە شینەکەی، وای لە نووسەری بەناوبانگ ترایسی شاڤلیر کرد کە ڕۆمانی کچەی گوارە مروارییەکە بنووسێت، کە لە دوای ماوەیەک بوو بە فلیمێکی هۆلیوود بە ئەستێرەیی کۆلێن فێرت و سکارلێت جۆهانسۆن. لە چاپی ڕۆمانەکەی شاڤلێردا کچەکە خزمەتکارێکە کە خاوەن ماڵە دەوڵەمەندەکە دای دەنیشێنێت و گوارە مروارییە گرانبەهاکانی ژنەکەی لە گوێ دەکات، بۆ ئەوەی تابلۆیەکی لەسەر بکێشرێت.

هاوبەشی بکە

Art, Girl with a Pearl Earring, Johannes Vermeer, Rawand Qadir,