25/04/2024
DidiMn Logo
Top

کتێبفرۆشی لیلۆ؛ یەکێک لە جوانترین کتێبفرۆشییەکانی دونیا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فەریق

تەنها پێنج خولەک لە ناوەڕاستی شاری پۆرتۆوە بە پێ برۆ، دەگەیتە یەکێک لە جوانترین کتێبفرۆشییەکانی دونیا؛ مێژوی دروستکردنی ئەم کتێبفرۆشییە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1906، کاتێک لە لایەن دوو براوە بە ناوەکانی ئەنتۆنیۆ و ڕیۆ دروست کرا. بەڵام جارێکی تر لە ساڵی 2010 لە لایەن ئەندازیارێکەوە بە ناوی چافێر ئیستێڤس، نۆژەن کرایەوە.

جوانی و سەرسوڕهێنەریی ئەم کتێبخانەیە بە جۆرێکە، ئەستەمە بۆ جوانترین کتێبفرۆشییەکانی دونیا بگەڕێیت و کتێبخانەی لیلۆ نەیەتە بەر دەستت. ئەم کتێبخانەیە لە لایەن گاردیان و لۆنلی پلانێت‌ـە وە بە یەکێک لە جوانترین کتێبفرۆشییەکانی دونیا هەژمار کراوە.

ئەم کتێبفرۆشییە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری پۆرتۆی وڵاتی پورتوگالەوە و بەشێکی زۆری سەردانکەرانی گەشتیارن.

سەرچاوە: بوک ڕیۆت

هاوبەشی بکە

HaloFariq, Kteb, Porto,