دیدی من – برەین پیکین
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ
مارینا ئەبراڤۆمیچ، ژنەهونەرمەندی یۆگۆسلاڤی، بە ڕیزکردنی کۆمەڵێک ڕەوشت و دوو جۆر پەیوەندی لە ژیانی هونەرمەنددا، مانیفێستی ژیانی هونەرمەندی داڕشتووە:
ڕەوشتی هونەرمەند لە ژیانی خۆیدا:
-هونەرمەند نابێت درۆ لەگەڵ خۆی و کەسانی تر بکات.
-هونەرمەند نابێت بیرۆکە لەهونەرمەندانی تر بدزێت.
-هونەرمەند نابێت مرۆڤێکی تر بکوژێت.
-هونەرمەند نابێت خۆی بکاتە بتێک بۆ پەرستن.
-هونەرمەند دەبێت خۆی دوور بخاتەوە لە عاشقبوونی بە هونەرمەندێکی تر.
پەیوەندیی هونەرمەند بە بێدەنگییەوە:
-هونەرمەند دەبێت لە بێدەنگی تێبگات.
-هونەرمەند دەبێت بۆشاییەک لە کارەکەیدا بهێڵێتەوە تا بێتە کارەکەیەوە.
-بێدەنگی لە دوورگەیەکی ناوەڕاست دەریایەکی شڵەژاو دەچێت.
پەیوەندیی هونەرمەند بە تەنیاییەوە:
-هونەرمەند دەبێت کات بۆ ماوەی زۆری تەنیایی تەرخان بکات.
-تەنیایی گرنگیی زۆری هەیە.
-دوور لە ماڵ.
-دوور لە ستۆدیۆ.
-دوور لە خێزان.
-دوور لە هاوڕێ.
-هونەرمەند دەبێت کاتی زۆر بەسەر ببات لە فوارگەکان.
-هونەرمەند دەبێت کاتی زۆر بەسەر ببات لە لە گەڕانی جێیە بورکاناوییەکان.
-هونەرمەند دەبێت لە تەماشاکردنی ڕووبارە بەخووڕەکان کاتی زۆر بەسەر ببات.
-هونەرمەند دەبێت کاتی زۆر چاو ببڕێتە ئاسۆ و ئەو شوێنەی دەریا و ئاسمان یەک دەگرن.
-هونەرمەند دەبێت ماوەی زۆر بەسەر ببات لە تەماشاکردنی ئەستێرەکان لە ئاسمانی شەواندا.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.