ديدى من – دى دەبليو فارسى
لە فارسييەوە: سەليم جەمال
لە مێژووى سينەمادا و بەتايبەتى لە نێوان ساڵانى 1933 تا 1945، ژمارەيەكى زۆر لەو فيلمانەى كە باس لە كۆكوژى و نەهامەتى جووەکان دەکات، بەرهەم هاتن. لە دواى جەنگى جيهانیى دووەم زۆرينەى ئەو فيلمە سينەماييانەى كە بەرهەم هاتن و نمايش دەكران، ڕاستەوخۆ پەيوەندييەكى نزيكيان لەگەڵ هۆڵۆکۆست و كۆكوژیى جووەکاندا هەبوو.
لە خوارەوە چەندين فيلمى سينەمايى پەيوەنددار بە كۆكوژيى جووەکان دەناسێنين:
ئەم بەرهەمە سينەماييە لە لايەن پاول ڤێگنەر بەرهەم هاتووە و هەر خۆيشى ڕۆڵى تێدا گێڕاوە، لە بەناوبانگترين فيلمە بێدەنگەكانى وڵاتى ئەڵمانيا هەژمار دەكرێت. فيلمى گۆلێم تێڕامانێكى قووڵى هەيە لە هەنبەر جووەکانی نيشتەجێى شارى پڕاگى كۆمارى چيك، كە لە سەدەى شازدەيەم ڕووبەڕووى سەركوتكردن، زوڵم و زۆردارييەكى بێوێنە دەبنەوە. ئەوان تێدەكۆشن تاكو پەيكەرێكى گەورەى بە ناو گۆلێم زيندوو بكەنەوە تاكو پێشگر بێت لە زوڵم و زۆردارى. ئەم فيلمە بە يەكەمين بەرهەمە سينەماييەكان دادەنرێت كە گێڕەرەوەى ڕەنج و دەربەدەریى جووەكانە.
فيلمى شارى بێ جووەکان بە يەكێك لە بەهێزترين نموونەى كوشتارى جووەكان دادەنرێت لە ناو سينەمادا، لە دەرهێنانى هۆگۆ بێرسلاوێرە و فيلمێكى بێدەنگە. ئەو فيلمە لەبەرگيراوى ڕۆمانى هۆگۆ بێتاوێرە، هەروەها باس لە دانيشتوانى شارى ڤيەنناى وڵاتى نەمسا دەكات، كە چۆن تاوان و گرژييە كۆمەڵايەتييەكان دەخەنە سەر ئەستۆى جووەکان.
دەيڤيد ڕاك گريفيت لە ساڵى ١٩١٦دا يەكێك لە شاكارە سينەماييەكانى فيلمى بێدەنگى بەرهەم هێنا بە ناوى دەمارگيرى، كە فيلمێكى مێژوویيى ١٩٧ خولەكييە و لە ٤ بەش پێك دێت كە بەسەرهاتە مێژووييەكان پەلكێش دەكات. سەرنج دەخاتە سەر كارى ناڕەوا و دەمارگيریى مرۆڤەكان، كە يەكێك لەوانە كۆكوژیى جووەکان بوو.
لێپرسينەوە فيلمێكى تا ئەندازەيەك گومناوە، لە دەرهێنانى دەرهێنەرى بەتواناى نەمسايى گۆرگ ويڵهێلم بابێستە. ئەو لەم بەرهەمە سينەماييەدا سەرنج دەخاتە سەر ڕووداوە ديرۆكيیەكانى وڵاتى هەنگاريا: كچێك لە لادێيەكدا بێسەروشوێن دەبێت و دانيشتوانى لادێكەيش جووەکان بە تاوانبار دەزانن و دەست دەكەن بە سەركوتكردن و لەناوبردنيان. لێپرسينەوە يەكەمين فيلمە كە كاردانەوەى سينەماكارانى لێ كەوتووەتەوە لە هەنبەر كوشتارى جووەکان.
سينەماكارى فەڕەنسى ئالێن ڕێنێ بە يەكێك لە دەرهێنەرە پێشەنگەكان دادەنرێت، كە بينەرانى سينەماى لەگەڵ پڕۆسەى كۆكوژیى جووەکان و ئۆردوگاى مەرگى جووەکان، ئاشنا كرد. فيلمى شەو و تەم دە ساڵ لە دواى كەوتنى ڕژێمى نازى بەرهەم هێنرا. ئەو فيلمە دۆكيۆمێنتارييە ٢٣ خولەكە و كاولگەى ئۆردوگاى وەك ئاشويتس دەخاتە بەر ديدى بينەران، لە هەمان كاتدا دۆخى ديل و زيندانيیانى نێو ئۆردوگاكەش شرۆڤە دەكات.
فيلمى هۆڵۆکۆست كە لە ٤زنجيرە پێك هاتووە، زۆرترين كاردانەوەى لە دواى خۆيدا بەجێ هێشت؛ درامايەكى ئەمەريكى كە لە كەناڵى ئەڵمانيا پەخش دەكرا. هۆڵۆکۆست دەنگۆى زۆرى بە دواى خۆيدا هێنا لە وڵاتى ئەڵمانيا، بە هۆى ئەو تاوانە قێزەونانەى كە نازييەكان ئەنجاميان دەدا. بەتايبەتى ئەو ديمەنانەى كە لە ئۆردوگاى مەرگى جووەکان پيشان دەدران.
فيلمى لیستەکەی شيندلێر لە دەرهێنانى ستيڤن سپيلبێرگ لە ساڵى ١٩٩٢دا نمايش كرا. يەكێك لە فيلمە سەركەوتوو و پڕفرۆشەكانە كە دەربارەى هۆڵۆکۆست بەرهەم هاتبێت. ئەو فيلمە خەڵاتى گەورەى وەك ئۆسكارى لە بەشى باشترين فيلم و دەرهێنەرى دەستەبەر كردووە، هەروەها توانيويەتى نەوەى نوێ لەگەڵ چارەنووسى جووەکان لە سەردەمى نازييەكاندا ئاشنا بكات. فيلمى لیستەکەی شيندلێر لە چيرۆكى ڕاستیى كەسايەتیى ئۆسكار شيندلێر، بازرگارنی ئەڵمانى وەرگيراوە، كە ڕۆلێكى بەرچاوى لە ڕزگاركردنى سەدان جوو هەبووە.
فيلمى پيانۆژەن لەبەرگيراوى چيرۆكێكى ڕاستييە، كە ڕۆمان پۆلانسكى كارى دەرهێنانى بۆ كردووە، ئەو فيلمە باس لە پيانۆژەنێكى جوو دەكات بە ناوى سپيلمان، كە لە كاتى جەنگى جيهانیى دووەم لە پۆڵەندا و گەمارۆدانى لە لايەن نازييەكان، شاربەدەر دەكرێت و دواتر پەنا بۆ خۆشاردنەوە دەبات. ئەو فيلمە خەڵاتى چڵەخورماى ئاڵتوونیى فێستيڤاڵى كان و سێ خەڵاتى ئۆسكارى دەستەبەر كردووە، كە ئەدريان برەيدى ڕۆڵى كەسايەتیى سپيلمانى لە فيلمەكەدا گێڕاوە.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.