23/04/2024
DidiMn Logo
Top

ئاگيت ئيشيك نوێترين ئەلبوومى خۆى بڵاو كردەوە

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – يێنى ئۆزگور پۆليتيكا
له كرمانجييەوە: سەليم جەمال

ئاگيت ئيشيك، گۆرانيبێژى لێهاتووى كوردى باكوو، لە دواى ئەلبوومى يەكەمى خۆى بە ناوى لوورەى بەيانى، ئەم جارەيان بە ئەلبوومێكى نوێ دەركەوت بە ناوى حەز كە كاردانەوەيەكى باشى بە دواى خۆيدا هێناوە و لە پێشەنگى زۆرينەى موزيكەكانى ئەمڕۆدايه له باكوور.

ئەلبوومى حەز له هەشت گۆرانى پێك دێت، بە ناوەكانى چيرۆكى ئەم بايه، ديسان، گەرمايى، حەز، سوورگوڵ (سۆرانى)، تەنبێ، وێنەيەكى سڕبوو و وەرە كەنارم، كە د. ئەحمەد كايا كارى موزيكى تەواوى گۆرانيیەكانى ئەنجام داوە و لە لايەن ئەردەم ئاڵتينسەس كارى دابەشكردنى بۆ كراوە، گۆرانیيەكيش بە شێوەزارى سۆرانى وتراوە.

جێگەى باسە تێكستى دوو له گۆرانيیەكانى ئەلبوومى ناوبراو لە ئارژەن ئارى و بەركەن بەرى، شاعيرى ناودارى باكوور وەرگيراون. تێكستى گۆرانیيەكانى ديكەيش لە لايەن د. ئەحمەد كايا و ئاگيت ئيشيك خۆى نووسراون.

ئاگيت ئيشيك لە ڕێگەى ستايلى موزيكەوە ئەزموونەكانى تاقى دەكاتەوە و زياتر پەلكێش دەبێتە نێو موزيكى ڕۆژئاوايى. هەروەها لەبارەى هونەرەوە دەڵێت: ”هونەر خۆى ڕەوتێكە، لە نێو ئەم ڕەوتەدا مرۆڤ دەشێ ديمەنە جۆربەجۆرەكان ببينێت، بمانەوێت و نەمانەوێت خۆى بە ئێمەوە گرێ دەدات و وا دەخوازێت ئەو ديمەنانەمان نيشان بدات.”

هاوبەشی بکە

Agît IŞIK, Kurdish Music,