06/05/2024
DidiMn Logo
Top

پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

لە سەرەتای مانگی شەش تا ٢٠٢١\٧\١٠ زنجیرەیەک نمایشی هونەری لە شاری سلێمانی له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌م مرۆڤانه‌ كارده‌ن، لە کات و شوێنی جیاوازدا ئەنجامدرا. کۆمەڵێک هونەرمەند به‌ كار و پڕۆژه‌كانیان  له‌م زنجیرە نمایشەدا به‌شدارییان كردبوو.

لە پرۆژەكه‌دا نۆ نمایشی هونەری، چەند گفتوگۆیەک و پشاندانی فیلمێک بە هەمەئاهەنگی لەگەل گروپی فێرخوازانی زانکۆ ئەنجامدرا. زۆرێک لە نماییشە هونەرییەکان سۆلۆ بوون و دوانیان گروپ بوون، ئەمەش بە پێی پێویستی و بابەتی کارەکە بەو شێوەیە ئەنجامدرا.

ئاڤان عومه‌ر به‌ڕێوبه‌ر و ئاماده‌كاری پڕۆژه‌كه‌ له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كه‌وه‌ نووسیویه‌تی “ئاسان نەبوو بەبێ هاوکاری هەموان پرۆژه‌كه‌ سه‌رپێبخرێت، بۆیە سوپاسگوزاری هەموو ئەوانەم کە هاوکاربوون و لەگەڵمدا خۆبەخشانە کاریانکردووە وە ئەو کەسانەش کە هاوکاریان کردین لە فەراهەمکردنی هۆڵەکان بۆ نمایش بێ بەرامبەر.”

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “گرنگە بڵێم کە ئەم نمایشانە هەمووی تەنها بە خۆبەخشی و هەمەئاهەنگی ئەنجامدراون. هیچ پاڵپشتێکی ماددی لە هیچ شوێنێک وەرنەگیراوه‌، تەنها خۆمان پاڵپشتی ماددی پرۆژه‌كه‌مان کردووە و تەنانەت کاری پاککردنەوەو ڕێکخستن و بۆیاخی هۆڵەکان خۆمان ئه‌نجاممانداوه‌”

وه‌ك ئاڤان ئاماژه‌ی پێده‌دات، هونەرمەندە بەشداربووەکان تێچووی کارەکانی خۆیان لە ئەستۆ گرتووە. لەگەڵ ئەوەشدا بە خۆبەخش ماندوونەناسانە کاریان کردووە لە ڕێکخستنی هۆڵەکان و کارەکانی خۆیان و زۆر جار نمایشەکانی تریش.

هاوبەشی بکە

Art, visual art,