19/03/2024
DidiMn Logo
Top

ئۆركێسترای ماڵی موزیك: ئەتەکێته‌كانی پێشكه‌شكردنی ئۆركێسترا

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

نووسینی: برایان شۆک
له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: سیڤان ئه‌رسه‌لان

١- پێشەکی

       A-ئەتەکێتی پێشکەشکردن واتا چی؟
١- پێشکەشکردنێکی جەستەییە لە لایەن نماییشکارەوە لەسەر ستەیج لە کاتی نماییشدا.
٢- پێک هاتووە لە جلوبەرگ، هەڵسوکەوتی جەستەیی، لەگەڵ ئامادەبوونی سەر ستەیج

  B- بۆچی گرنگە؟

 ١- ژمارەیەکی زۆری خەڵك بە چاوەکانیان گوێ ڕادەگرن
٢- متمانەت پێ دەبەخشێت تاوەکو بزانیت پێشبینی چی دەکەیت ”بیرکرنەوە لە دواتر” ئەمانە یارمەتیت دەدەن پێرفۆرمانسه‌كه‌ ئەنجام بدەیت، دوور لە نیگەرانییە نا میوزیکییەکان
٣- یارمەتیت دەدات سروشتیانەتر هەستی پێ بکەیت و تەماشای ستەیجەکە بکەیت.
٤- هەر وەرگێڕانێکی ناپێویست بۆ ئامادەبوان، مانای نائاسوودەیی دەبەخشێت
٥- ڕێز لە ئامادەبوان بگرە

C- ببە بە فرۆشیار، تۆ دەتەوێت ئامادەبوان هەموو ئەو شتە بکڕن کە دەیفرۆشیت، نەک تەنها بەشێکی

٢- ئامادەکاری

A- بۆ نماییشەکە ئامادە بە، دڵنیا بە لەوەی لەگەڵ میوزیک و گروپەکەت ئاسوودەیت
B- زوو بگەڕێوە تاوەکو ستەیجەکە ڕێک بخەیت، ئاسوودە بە، ئاواز، میوزیکەکە ڕێک بخە، چەند شتێکی دیکە.
١- شوێنی نماییشکردنەکە
A- چەند هەنگاوێک لە پێش کرۆکی پیانۆکە ڕاوەستە. 
B- جێگەی میوزیکەکە بە گۆشەیەکی خوار دانراوە تاوەکو ئامادەبوان تۆ و زەنگی ئامێرەکەت ببینن.
C- گۆشەی لەشت کەمێک بەرامبەر بە پیانۆژەنەکە بێت بە مەبەستی کۆنتاکتی چاو.
D- وەستانێکی بێدەنگ، ستاندی میوزیکەکە بە شێوەیەکی ئاسۆییانە و لەو شوێنەدا دایبنێ کە ڕادەوەستی تاوەکو گۆڕانە بێدەنگەکان بە خێرایی ئاسان بێت، پارچەیەک قوماش لەسەر ستاند دابنێ بۆ نەهێشتنی دەنگی ئاسنەکان کە دەتوانێت نماییشەکە یەک بخات.
E- ڕێکخستنی درێژی تەختەی سەر پیانۆ (لە کاتی ڕاهێنانی خۆگۆڕیندا) لەوە دڵنیا بە ئەو کەسەی ئامادەکاری سەر ستەیجەکە دەکات ئاگاداری گۆڕانکارییەکانە لە کاتی نماییشەکەدا.

٢- ڕێکخستنی ئاواز

A- هەرگیز لەسەر ستەیج ئاواز ڕێک مەخە
B- هەموو کات کەرەستە میوزیکییەکان لە کاتی خۆیدا و پێکەوە بێت
C- پشکنینی پیانۆ بە تۆنەری ئەلیکترۆنی تاوەکو لە پشتی ستەیج بەکار بهێنرێت ئەگەر پێویست بوو
D- میوزیکەکە دەبێت لە سەر ستاند بێت لە پێش ئامادەبوان، کەمکردنەوەی هەڵگرتنە دانانی میوزیکەکە
E- کاتێکی پاشەکەوت بۆ تەکنیکی پشوودان دابنێ

٣- پۆشاک، جوان دەربکەوە، بە هەمان شێوە باوەڕت بە خۆت هەبێت

A- پێشڕەوی بکە بۆ پێشکەشکردنەکە، پرسیار لە ڕێکخەری تایبەتیی بکە ئایا بۆنەیەکی تایبەت هەیە ئاهەنگی بۆ بگێڕن.
B- سۆڵۆژەن، دەکەوێتە سەر شوێنی چالاکییەکە، پۆشاکەکەت ڕەنگە بگۆڕیت.
١- خوێندنەوەی سۆڵۆ
a. پیاوان

  • چاکەت و پانتۆڵ باوترینیانە
  • جلوبەرگی فەرمی زیاتر لە خوێندنەوە بەناوبانگەکاندا گونجاوە

b. ئافرەتان

  • بە پێی ستایل و شێوازی خۆت (ئاسوودە بە)
  • جلوبەرگی کورت، تەنگ، پێڵاوی نائاسوودە کەم بکەوە

٢- سۆڵۆ و گروپێکی گەورە

A- زیاتر فەرمییە وەک لەوەی خوێندنەوە بێت
B- بە شێوەیەکی ئاسایی (جلی فەرمی) پیاوانە یاخود پۆشاکی ئێواران (ئافرەتان)

٤- ئامادەبوونی سەر ستەیج، پێشکەشکردنی جەستەیی لەسەر ستەیج هێندەی میوزیکەکە گرنگە

* دەرکەوتنێکی بەمتمانە و ئاسوودە = نماییشکردنێکی باشتر و ئامادەبوانێکی ئارامتر کە چاوپۆشی لێ ناکرێت

A- پێکەنین هەموو کات
B- پیکەنینێکی گەورە، بازاڕیانە نا، وەک ئەو وتەیەی کە دەڵێت، ”هێی، پێم خۆشە ئەمە دەکەم” چەماندنەوە

* لێرەدایە زۆرێک لە نماییشکارەکان هەڵە دەکەن

١- چەماندنەوەیەکی گونجاو

a- هەموو کاتەکە خەندە بکە
b- قاچێکی ڕێک
c- پاژنەکانت پێکەوە دابنێ
d- شمشاڵەکە بە هەردوو دەستت بگرە
e- بچەمێوە تاوەکو کەمەرت (سەرت بە چەماوەیی بهێڵەوە و سەیری قاچەکانت بکە)
f- بۆ دوو یاخود سێ چرکە بمێنەوە
g- بە ڕێکی بوەستە
C- هاتنە ژوورەوە

١- هەنگاوەکانی سەر ستەیج بزانە تاوەکو بتوانی ڕێنوێنی خۆت بکەیت
٢- بە متمانەوە هەنگاو بنێ بە ئامانجێک

نمایشەکە ئەو چرکەیە دەست پێ دەکات کە ئامادەبوان تۆ دەبینن
نماییشەکە کۆتایی نایەت هەتا ئەو کاتەی تۆ لادەچیت
سەرت بەڕز ڕابگرە و بە ڕێکی تەماشا بکە

٣- پێویستییەکانی چوونەژورەوە
– خوێندنەوە
بە گشتی، سۆڵۆژەنان سەرەتا دەچنە ژوورەوە، (بەڵام چاوەڕێ بە لەگەڵ میوزیکژەنان بچەمێیتەوە)

  • ئەگەر لە لای چەپ چوویتە سەر تەختەی شانۆ، پیانۆ ژەنەکان دەبێت لە پاش سۆڵۆژەنەکان بچنە سەر تەختە، بەڵام لە پێش پیانۆکەدا
  • ئەوەی کە پەڕەکان دەگۆڕێت دەبێت لە کۆتاییدا بچێت
  • چەماندنەوەیەکی کورتخایەن پێکەوە

سۆڵۆ و گرووپێکی گەورە

  • گروپەکە چوونەتە سەر تەختە و ئامادەن، پاشان ئامادەبوان سەرەتا دێنە دەرەوە لەگەڵ ئاوازدانەر بە دوایاندا
  • تەوقە لەگەڵ سەرۆکی ئۆرکێسترا بکە، کەمێک بچەمێوە (زۆر خێرا نا) پاشان دەست پێ بکە

D- لە کاتی نماییشدا

١- هەموو کات بە شێوەیەکی ڕێک بوەستە
٢- ئاساییە ماوەیەک تەماشای چاوی ئامادەبوان بکەیت
٣- لە کاتی پشووی پیانۆکەدا، تەماشای پیانۆژەنەکە بکە و چێژی لێ ببینە
٤- ئەگەر جوڵاندنەوەیەکت لە پێش پیانۆژەنەکە تەواو کرد، بوەستە تاوکو ئاوەکە تەواو بێت پاش ئەوەی تەواو بوون
٥- کاتێک ئاوەکە تەواو دەبێت، ئاگادار و ڕووخۆش بە بەرامبەر ئامادەبوان
٦- ئەگادار بە، ئەو نیشانە پەشۆکاویانە کەم بکەوە کە ڕەنگە هەتبێت

  • دەنگی پێی ناپەسەند
    “جوڵاندنی دەم (ژماردن)
  • لە ڕادەبەدەر بەتاڵبوونی ئاوەکە

٧- ئەگەر هەڵەیەکت ئەنجام دا، بەردەوام بە و خەندە بکە خۆدوورخستنەوە لێی و بە شەرمەزاری دەرکەوتن کەم بکەوە، ڕەنگە ئامادبوان هەستی پێ نەکەن، بەڵام گەر تۆ بە دەموچاوت پیشانی بدەیت، ئەوا هەستی پێ دەکەن

E- دەرچوون

١- لە پاش تەواوکردنی هەڵبژاردەکان، بچەمێوە و تەختەکە بە متمانەوە بەجێ بهێڵە وەک چۆن سەرەتا هاتیت (بێ ئەوەی بیر لەوە بکەیتەوە کە نماییشەکە چۆن بەڕێوە چوو) مەهێڵە وەک ڕۆبۆتێک دەربکەویت

  • بۆ سۆناتا، لەگەڵ پیانۆژەنان بچەمێوە
  • بۆ هەموو کارەکانی دیکە، چەماندنەوەیەکی سۆڵۆییانە، چەماندنەوەیکی سۆڵۆییانە بەرامبەر پیانۆژەن

٢- سۆڵۆژەنەکان سەرەتا دەردەچن، پاشان پیانۆژەنەکان و ئەو کەسەی پەڕەکان دەگۆڕێت (یاخود ئاوازدانەر)
٣- سۆڵۆژەن لەگەڵ ئۆرکێسترا دەچەمێتەوە
a- تەوقە لەگەڵ ئاوازدانەر بکە، پاشان سەرۆکی ئۆرکێسترا، پاشان بۆ سۆڵۆژەنان بچەمێوە
b- دەرفەت بدە بە ئاوازدانەر تاوەکو سوپاسی ئۆرکێسترا بکات پێش ئەوەی دووبارە بچەمێیتەوە

هاوبەشی بکە

mali music, Orchestra,