18/03/2024
DidiMn Logo
Top

ڕێکخستنی ئۆرکێسترای سیمفۆنی لە سەردەمی گۆڕانکارییەکاندا: پشت پەردەکان

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

نووسینی: نیکۆلا بیبۆ، لاورا برانکۆ، جۆرجینا ئەلینا تیۆهاری
له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: سیڤان ئه‌رسه‌لان

پوختە

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە گفتوگۆکردنە لە بارەی ئۆرکێسترای سیمفۆنی وەک ئۆرگانێکی زیندوو لە کارلێککردنێکی هەمیشەیی لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکانی ئەمڕۆی ژینگەدا، وەک ژیانکردنێک لە نێوان کەرەستە و خزمەتگوزارییەکان و پێشکەشکردنی لە ڕێگەی چالاکییەکانی ئۆرکێسترای سیمفۆنی، لەگەڵیشیدا تیشکخستنەسەر ئۆرکێسترای ئەڵمانی Kulturorchester)) وەک دەسەڵاتداری بازاڕی ئۆرکێسترای سیمفۆنی کلاسیک ئەم توێژینەوەیە پێشکەشکردنی کورتەباسێکە لەگەڵ ئامانج و ڕاهێنانی باش کە لە بەڕێوەبردنی ئۆرکێسترای سیمفۆنیدا باسی لێوە کراوە، بە تایبەت ئەڵمانیا، شێوازێکی تایبەت و ناسراو کە پێک هاتووە لە میوزیکژەن و ئەندامانی ئۆرکێسترا، هەروەها باسکردن لە تایبەتمەندییەکانی بەڕێوەبردن لە ئەمڕۆدا. گرنگییەکی تایبەت هەیە لە چالاکییە جۆراوجۆرەکان و هاوبەشیکردنیان لەگەڵ دەزگا پەروەردەییەکاندا. ئەنجامەکان پێک دێن لە ناساندنی ژمارەیەک گرووپی میوزیکی، دەرفەتەکانیان و مەترسییەکان، باشترین ڕاهێنان و شێوازی داهێنانانە لە بەڕێوەبردنی ئەمڕۆی ئۆرکێسترای سیمفۆنیدا. ”دابوونەریت پەرستنی خۆڵەمێشەکە نییە، بەڵکو پاراستنی ئاگرەکەیە” گۆستاڤ ماهلەر.

بۆ بینین یاخود داگرتنی بابه‌ته‌كه‌ به‌ فایلی پی دی ئێف كلیك لێره‌ بكه‌:

ڕێکخستنی ئۆرکێسترای سیمفۆنی لە سەردەمی گۆڕانکارییەکاندا: پشت پەردەکان

هاوبەشی بکە

Kurdish Orchestra, mali music, Orchestra,