26/04/2024
DidiMn Logo
Top

ئۆرکێسترای کلێزمەری قەرەجەکانی بەرشەلۆنە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

گروپی ئۆرکێسترای کلێزمەری قەرەجەکانی بەرشەلۆنە

دیدی من
لە ئینگلیزیەوە: پشتیوان کەمال

ئەم ئۆرکێسترایە باندێکن لەساڵی 2012دا لە بەرشەلۆنەی ئیسپانیا دروستکرا. باندەکە کاریگەری چەندین موزیکی فۆلکلۆر و نوێی ئەوروپای بەسەرەوەیە لەوانە موزیکی کلێزمەر (کە ئەمیش بە موزیکی نەریتیی جولەکەکانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات ناسراوە) هەروەها موزیکی جازی مانوش و موزیکی ڕۆما. هەروەها باندەکە کار لەسەر دەنگی هەندێک لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات دەکات و لە موزیکی ناوچەکانی باشووری ئەمریکا و ئیسپانیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە سوود وەردەگرێت.

ئەندامەکانی ئێستای باندەکە بریتین لە ڕۆبیندرۆ نیکۆلیچ بۆ ئامێری کلارنێت (بەرشەلۆنە- ئیسپانیا)، ئامێری ئۆکۆردیۆن ماتیا شیرۆسا دەیژەنێت (ئیتاڵیا)، ئامێری دەبڵ باسیست ئیڤان کۆڤاچێڤیچ دەیژەنێت (سڕبیا)، ژولیان چاناڵی گیتارژەن (فەڕەنسا)، پێرکوشن ستێلیۆس تۆگیاس لە یۆنانەوە و ڤۆکالیستیش بریتییە لە ساندرا سانگیاو (ئیسپانیا).

ئەم گروپە سەرەتا بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی نێونەتەوەیی ڕۆمانی کۆبوونەوە و پاشان بۆ یەکەمینجار لە ٢٠١٣دا یەکەمین ئەلبوومیان بڵاوکردەوەبە ناوی (ئیمبارکا). پاشان ساڵی دواتر ئەم ئەلبوومە جارێکی تر بڵاوکرایەوە بە سێ گۆرانی نوێوە. پاش بڵاوکردنەوەی ئەم ئەلبوومە لە چەندین شوێنی جیهان ئەم گروپە کۆنسێرتیان ئەنجامدا.

گروپەکە لە ساڵی 2015دا بە ئەلبوومێکی نوێوە دەرکەوتنەوە بە ناوی (پێکگەیشتنەوەی بەڵکان). لەم ئەلبوومەدا چەندین هونەرمەندی گەورەی ناوچەی بەڵکان بەشداری دەکەن و بەناوبانگترین تراکیشیان بریتییە لە جێڵم جێڵم کە نزیکەی سێ ملیۆن بینەری هەیە لە یووتیوب.

هاوبەشی بکە

Barcelona, Gipsy, Klezmar, Orchestra, Spain,