29/03/2024
DidiMn Logo
Top

كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست: باس یان ئادەر

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست
وەرگێڕانی: ئالان عەتوف

هەژانێکی خام، هۆکارەکەی باس نەکراوە، کە لە تەرزی وێنەیەکی ڕەشوسپیی بە‌هێز و تیژ گوزارشتی لێ کراوە. ئەم کارە هونەرییە لە سێ فۆرمدا بوونی هەیە: وەک فیلم، وەک فۆتۆ، وەک پۆستکارتێكیش نێردراوە بۆ هاوڕێیانی هونەرمەند. وەرگرەکان دڵنیا کرابوونەوە کە فۆتۆکە دەربڕینێکی ڕاستەقینەی غەمە، بەڵام هۆکاری ئەم غەمگینییەی پێ نەگوتبوون. هەر بۆیە غەمگینییەکە سامناکترە. بینەر ساتی جەرگبڕئاسای هاوشێوەی ژیانی خۆی بیر دەکەوێتەوە، کاتێک ڕووی تەڕبووی هونەرمەند بە فرمێسک و ئەو دێڕەی سەر وێنەکەش دەبینێت کە دەڵێت ”هێند غەمگینم ناتوانم گوزارشت بکەم.” کە بە سوێوە تەنیائاسا گوزارشت لە چەشتنی ئەو غەمبارییە دەکات.

شه‌شه‌م: باس یان ئادەر – ناونیشانی کار: هێند غەمگینم ناتوانم گوزارشت بکەم

لەم شێوازە سادەیەی ئینستیلەیشن و پێرفۆرمانسه‌ كه‌مداهاتەکانی و کارە فۆتۆگرافییەکانیدا، ”ئادەر” بە شوێن بابەتگەلی هەستبزوێن و خرۆشێنەردا دەگەڕا، لەوانەش هیوابڕاوی، زیانبەرکەوتن، جێهێشتن. بە دەنگێکی هێور بەڵام پاراو، کەلێنی بەرینی نێوانمان بیر هه‌موومان ده‌هێنێته‌وه‌.

 ساڵی ١٩٧٥ وەک بەشێك لە پرۆژەیەک بە ناوی (گەڕان بە دوای موعجیزەئاسا)دا، ئاده‌ر لە یەختێکی بچووکدا لە نیمچە دوورگەی (کەیپ کۆد)ەوە [لە ماساچوسێتس لە ئەمەریکا] بە گەشتێکی دوو مانگی لە زەریای ئەتڵەسیدا بەڕێکەوت. یەختەکەی هەڵگەڕایەوە و لەو کاتەوە نەدۆزراوەتەوە.

هاوبەشی بکە

alan atoof,