19/03/2024
DidiMn Logo
Top

كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست: هانس بێڵمه‌ر

لە لایەن دیدی من 2 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست
وەرگێڕانی: ئالان عەتوف

هه‌شته‌م: هانس بێڵمه‌رهه‌زار كچ

شکڵی ژنێک لە تۆپه‌ڵێك پەلوپۆ و فۆڕمی ئەندامییه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌و بیچمی میوەو سەوزه‌یان پێ به‌خشیوه‌. قژی لەسەر سەریەوە تۆپەڵ بووە کە پێ دەچێت لە هەرمێ و کولەکە پێکهاتبێت.

سەرتاپای رێکخستنەکە وادەردەکەوێت لەژێر مەترسی داڕوخاندا بێت، بەڵام لە جێی خۆی بەهۆی پێکهاتەیەکی ئەسکەلە ئاساوه‌ لە باکگراونددا ڕاگیرکراوە.

ناونیشانە بنەڕەتییەکەی بە فەرەنسی (Mille Filles)کە وەرگێڕانەکەی کتومت واته‌ (هەزار کچ)، بەڵام لەوانەیە وەک وشه‌بازیی و جیناسێک بەکارهاتبێت بۆ ئاماژەدان به‌ جۆره‌ کێکێکی فەرەنسیی بەناوبانگ کە پێی دەڵێن (mille-feuille) کە پێکهاتووە لە چەند چینێك هەویر.

ئەم ئیشە ئاماژەیەکی ئاشکرایە بۆ تابلۆ سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی هونەرمەندی سەدەی شانزەی ئیتاڵی، “جیوزێب ئارچیمبۆڵدۆ” کە تابلۆی توێکاریی مرۆڤی لە ماددەی ئەندامی وەک سەوزەو میوە دەکێشا.

وەک شەیدایەکی ئیشی سوریالیستەکان، بێڵمەر لە ١٩٣٨ دا لە زێدی خۆی «پۆڵەندا» بەرەو پاریس به‌ڕێ ده‌كه‌وێت و لەوێ ده‌بێته‌ کەسایەتییەکی دیاری ئه‌م گروپە. زیاتر بەو ئیشانەی ناسراوە کە بریتیبوون لە پێکهاته‌ی بێزارکەرو ئیرۆتییکیانه‌ بارکراو و دروستكراو له‌ پارچه‌ی لێكجیابووه‌وه‌ی بوکەڵەی منداڵ.

هاوبەشی بکە

alan atoof,