23/04/2024
DidiMn Logo
Top

كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست: کریستۆف ڤۆدیچکۆ

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست
وەرگێڕانی: ئالان عەتوف

چواره‌م: کریستۆف ڤۆدیچکۆ – دەرهاویشتن لەسەر ساوس ئەفریکا هاوس

سواستیکا (خاچی شکاو) بە پڕۆجێکتەر هاوێژراوەتە سەر ڕووە سێگۆشەئاساکەی دەرگای پێشەوەی باڵەخانەی ئەفریقای باشوور لە مەیدانی ترافالگار لە لەندەن، کە سەر بە باڵێوزخانەی ئەفریقای باشوورە. ده‌رگاكه‌ به‌ شێوازێكی نیۆکلاسیکیانە دروست كراوه‌. بە ئەنجامدانی ئەمە ڤۆدیچکۆ، ئەجێندای نەژادپەرستانەی مەترسیئاسای ئەپارتاید* دەخاتە ڕوو، ئەمەش سەرنجی بینەر دەخاتە سەر هێزە سیاسییە داپڵۆسێنەرەکان کە بۆ پشتگیریکردنی هێز و دەسەڵاتی حوکوومەتی [ئەو کاتەی] ئەفریقای باشوور لەکاردان. هونەری ڤۆدیچکۆ خه‌ڵكانی دەرەوەی سیستمی هونەری دەکاتە ئامانج. دەستێوەردانەکانی لە فەزای گشتیی شارەکاندا ڕوو دەدەن و مەبەست لێیان فەراهەمکردنی ڕەهەندێکی ڕەخنەییە بەرامبەر ئەزموونی شار لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی ویژدانی کۆمەڵایەتی و هۆشیاری سیاسیدا. لە ڕێی بەکارهێنانی ڕووناکیی پرۆجێکتەری فۆتۆگرافییەوە لە شەودا، ڤۆدیچکۆ پایەی سیمبووڵیی ئەو میعمار و باڵاخانە ناودارانە تێک دەشکێنێت کە جێی سەرنج نین و قسەوباسیان لەسەر ناکرێت و ئەم هونەرمەندە دووبارە ماناکانیان بۆ لێکدانەوەی نوێ ئاوەڵا دەکات. ڤۆدیچکۆ، وەک هۆڵزەر و هاکە، گەمەسازی هێماکانە و هونەر وەک چەکێک بەکار دەهێنێت بۆ ڕەخنەگرتن لە ئایدۆلۆژیای دامودەزگاکان و مۆنیومێنتەکانیان.

*ئاپارتاید: سیستمێکی جیاکاریی نەژادپەرستانەی بە دامودەزگاییکراو بوو کە لە لایەن حوکمڕانی کۆلۆنیاڵیستیی سپیپێست لە ئەفریقای باشوور دژی ڕەشپێست پیادە دەکرا. ڕەچەڵەکی زمانەوانیی وشەکە لە زمانی ”ئەفریکانس”ەوە هاتووە بە مانای ”جیاکردنەوە”

هاوبەشی بکە

alan atoof,