26/04/2024
DidiMn Logo
Top

كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست: ئانتۆنین ئارتۆ

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست
وەرگێڕانی: ئالان عەتوف

حه‌وته‌م: ئانتۆنین ئارتۆ – تۆتەم  

فیگەرێکی سەیر کە لەوە دەچێت بە گوریسێکەوە هەڵواسرابێت، پەلەکانی درێژ بوونەتەوە و دەستەکانیشی توند بە چەند ئۆبجێکتێکەوە گیر کردووە کە بە شێوەیەک لە دوورییەکی ناوەندیدان و بە جۆرێک بە فەزاوەن. لاقی چەپی بڕدراوەتەوە و خوێنی لێ دادەچۆڕێت. دەموچاویشی بۆ چەند هێڵێكی سادە و ساکار کورت کراوەتەوە.

یەکێک لە ئارەزووە لە پێشینەیی و دڵخوازەکانی ئارتۆ وێنەکێشان بوو. لەبەر ئەوەی بە درێژایی ژیانی بەدەست ناجێگیریی زەینییەوە دەیناڵاند، بۆیە نزیکبوونەوەی لە هونەر وەک جۆرێک لە چارەسەر دەبینی. زۆر جار کارەکانی لە نەخۆشخانە دەروونییەکاندا بەرهەم دەهێنا.

 کەلله‌‌سەر و کفن و پەلی بڕدراوە بیرۆکەی دووبارەئاسا بوون لە لای هونەرمەند، کە ڕەنگدانەوەی ئەو وێنانە بوون، لە سەردانێکیدا بۆ مەکسیک سەرگەرمیان بوو، هاوشان دەرەنجامی چارەسەرە کارەباییە تاقەتپڕوکێنەکانیش بوو. ترسان لە نەزانراو و مەرگ بیرۆکەی ناوەندی کارەکانی ئارتۆن.

سەرگەرمبوونی بەم بیرۆکانەوە دەیبەستەوە بە بوونگەراکانەوە کە باوەڕیان وا بوو، کۆمەڵگە خۆی نامۆ و پەراوێزخەر و شێتە. ئارتۆ داهێنەرێکی شانۆیی و ئەکتین و دیزاین بوو، هاوکات دەرهێنەرێکی گرنگیش بوو کە ئامانجی بوو شانۆ دوور بخاتەوە لە عەقڵانییەت و دەیویست بەرەو جەستەییبوونی بەرێت و هەروەها بەرهەمە دراماتیکییەکانی بە وێنە سەمەرەکانیانەوە لێکچوونی زۆریان لەگەڵ ئیشی سوریالیستەکانی وەک (دالی)دا هەبوو.

هاوبەشی بکە

alan atoof,