26/04/2024
DidiMn Logo
Top

كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست: کریستیان بۆڵتانسکی

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست
وەرگێڕانی: ئالان عەتوف

پێنجه‌م: کریستیان بۆڵتانسکی – سندوقی شمەکی بەنرخ (Reliquary)

وێنە‌‌كان تاک تاک و تەڵخ و ڕەشوسپین له‌سەر‌ سندوقی شمه‌كە تایبەت و بەنرخەکان دانراون. وێنه‌كان بریتین لە فۆتۆی گەورەکراو کە لە پۆرترێتێکی بەکۆمەڵی ساڵی ١٩٣٩ی منداڵانی جولەکە وەرگیراوە و بە جلوبەرگی تایبەتییەوە بۆ جەژنی (پوریم) له‌ وێنەکەدا ڕاوەستاون.

پوریم جەژنێکی جولەکەیە بۆ یادکردنەوەی ڕزگاربوونیان لە کۆمەڵکوژیی [سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئەخمینی فارس] ڕوخساری منداڵە بێتاوانەکان وەک تەرمیان لێ هاتووە و لە جێی چاویان چاڵێکی ڕەش دانراوە.

ئیشەکە بە نیمچەتاریکی دامەزراوە و تەنها بە گڵۆپی زەردی بچووک ڕووناک كراوەتەوە، کە خەرمانەیەکی نەرمی لە ڕووناکی دروست کردووە. وێنه‌كان، کە لەسەر شێوەی چەکمەجەی کانزایی کفنئاسا لە چوارچێوە نراون و بە هۆی قوتوی پسکیتی کۆن و ژەنگهەڵگرتوەوە ڕاگیر کراون، دەبنە ئەرشیفێکی جەرگبڕ و ناڕاستەوخۆش یادی مردووەکان دەکەنەوە.

پەیکەرە فۆتۆگرافییەکانی بۆڵتانسکی زیندووکەرەوەی بەهێزن بۆ یادەوەری و خەسارەت و مەرگی دڵتەزێنن. بۆڵتانسکی ئەرشیفی بۆ ئەو مه‌رگننامە و هەواڵانەش دروست دەکرد کە باسیان لە کووشتن و کارەساتەکان دەکرد. زنجیرەک ئینستڵەیشنی هەیە، کە دیوار و ئەرزی گالەرییەکە بە هەزارەها جلی دەستی دوو داپۆشیوە، وەک هێمایەکی دەربڕ بۆ شین و پەژارەی ئەو کۆما جلوبەرگەی کە قوربانیانی هۆلۆکۆستی کامپەکانی مەرگی نازییەکان دوای خۆیان جێیان هێشت

هاوبەشی بکە

alan atoof, Contemporary Art,