28/11/2024
DidiMn Logo
Top

بیستوچواره‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – بڵند عیرفان

ئەمڕۆ، ٢٥/٥/٢٠٢١ یەکەمین ڕۆژی بیستوچوارەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، لە ژێر ناونیشانی “دیالۆگی لابردنی ماسکەکان” بەڕێوە دەچێت.

فێستیڤاڵی گەلاوێژ چالاکییەکی ئەدەبی و هونەری فراوانە، کە تێیدا بایەخ بە بەرهەمی فیکری و ئەدەبی و هونەری نووسەران و کلتوری ڕۆشنگەری ده‌دات، بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ وەک رێکخراوێکى کولتورى ساڵانه‌ فێستیڤاڵێکى نێودەوڵەتى سازدەکات و تێیدا چەندین چالاکی بەڕێوە دەچێت. ئامانجی سەرەکی فێستیڤاڵەکە، بەرەو پێش بردنی لایەنی کولتووری کوردییە. هەروەها هەوڵێکی جدییە بۆ هێنانە پێشەوەی دەنگی نوێ لە ئەدەب و هونەری کوردیدا. ڕێکخەرانی فێستیڤاڵی ناوبراو، ساڵانە بانگهێشتی چەندین نوسەر و ڕۆشنبیری وڵاتانی دەرەوەی کوردستان دەکەن. فێستیڤاڵەکە، چەندین بوار لە خۆ دەگرێت، لەوانە: شیعر، چیرۆک، لێکۆڵینەوە، موزیک، پێشەنگای شێوەکاری و کردنەوەی پێشەنگای کتێب. لەم بوارانەدا، هەریەکە لە: شیعر، چیرۆک و لێکۆڵینەوە، پێشبڕکێیەکان بۆ ساز دەکرێت و تێیدا لەلایەن لیژنەیەکی هەڵسەنگاندنی دەقەکانەوە، یەکەم و دووەم و سێیەم دیاری دەکرێت و خەڵاتیان پێدەبەخشرێت. بەرهەمە پەسەندکراوەکانی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە بریتین لە:

لێکۆڵینەوە:

* ژنی غەربی لە ڕوانگەی یەکەم سەفەرنامەنووسی ئێرانییەوە- بەهار عەلیمورادی- کرماشان
* ئیستاتیكاى زمانى شیعریی شیعره‌كانى هه‌ر سێ ژماره‌كه‌ى گۆڤارى ڕوانگه‌- نێچیروان جاسم وەلی- هەولێر
* هێمایێن ئه‌ندامێن نێرینه‌ و مێینه‌ د هۆزانێن نالبه‌ندی دا- جه‌میل محه‌مه‌د شێلازی- دهۆک
* سیمۆلۆژیای فۆتۆ لە چیرۆکی کوردیدا… چوارەمین ئەلبومی تەنهایی (سیامەند هادی) بەنموونە-سالار کەریم حسێن- سلێمانی
* نامۆبوونی تاک و ململانێی چینایەتی لە فیلمی  (Modern times)ی چاپلندا بەتێگەیشتن لە تێزەکانی کارل مارکس- هەوراز محەمەد – سلێمانی
* تێگەیشتنی دەیڤد هیوم بۆ ئاین پاڵپشت بە تێگەیشتن لە پەرتووکی دیالۆگ لەمەڕ دینی سرووشتی- شکار وه‌فا مه‌حمود – هەڵەبجە
* پۆست ئیسلامیزم لەنێوان پێداویستییە هاوچەرخەکان و سیاسەت- ئازاد حاجی ئاقایی- شنۆ

چیرۆک:

* ڕشانەوەی بۆنخۆش- ڕێزان فەتتاح- هەولێر
* میناتۆرەکەی عەبداڵخان- محەمەد حەسەن- دەربەندیخان
* تەنەکا گلێشی- عەلی خەلیل- دهۆک
* نیشتمانی ڕەوەزەکان- سەحەر مستەفایی- سنە
* لەودیو پەنجەرەوە، پیاوێک بە بارانپۆشییەکی ڕەشەوە- به‌ڵێن سابیر عومه‌ر- هه‌ولێر
* ژاوەژاو- دلۆڤان فەرەیدون- سلێمانی
* تەرمی گەڕۆک- گۆران ڕەسووڵ- هەولێر

شیعر:

* پیاوێک لە ڕەگەزی سیمرغ- ڕوخۆش مستەفا- حاجیاوا
* نامەیەک بۆ ئۆرانۆس- هێمن قوربانی- سلێمانی
* بۆ سوورترین دەسکەوتی خوا- فەرشید ڕۆستەمی- سنە
* ڕێگەها ئاسێبوونێ- ساکار کامل- دھوك
* بێ پێنجشەممەیی ئەگەرە مردووەکان- کەیوان قادری- سلێمانی
* هەڵەیەکی ماتماتیکی- ژیار ئەسوەد- هەولێر
* لە پاسێکدام دەفڕێت و لە دەرەوە مانگ دەبارێت- داستان به‌رزان- سلێمانى
* سەبارەت بە چاوەڕوانی- سایۆ ڕەجەب- هەولێر
* شاعیرەکان برینێکی زیندوون، خۆیان بۆ تیمار ناکرێت- پێشەنگ شێرزاد- سلێمانى
* ڕووناکی دەمکرۆژێ- سەبری عەبدی- هەولێر
* وەک قەنارەیەک کە ھەمیشە پێبکەنێت- ئاسۆ سه‌ڵاح- سلێمانی
* ئەو حیکایەتانەی لەبیابان بوونە کۆتر- ئەحمەد مستەفا نەجمەدین- بالیسان

سەرەڕای بەڕیوەچوونی چەندین چالاکی جۆراوجۆر، ئەمڕۆ خەڵات بەسەر براوەکانی شیعردا دابەش دەکرێت.

هاوبەشی بکە

Galawej, kurdish festival,