25/04/2024
DidiMn Logo
Top

په‌ڕاوی بێرگمان: کان جێگەیەکە بۆ چەوساندنەوەی هۆش

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – لێتەرس ئۆف نۆت
لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

لە خوارەوە نامەیەکی سینەماکار و شانۆکاری سویدی، ئینگمار بێرگمان هەیە، لە ئایاری ١٩٦٠نووسراوە. بە ئاشکرا ڕقی خۆی سەبارەت بە خەڵات وەرگرتن دەردەبڕێت. ئەو نامەیەیان، بۆ لۆتێ ئێسنەرـی دامەزرێنەری سینەمای فەڕەنسای ناردووە، کە تیایدا فێستیڤاڵی فیلمی کان بە “جێگەی بازاڕی گۆشت و چەوساندنەوەی هۆش ناودەبات”. بێرگمان لە نامەیەکی تریشدا کە بۆ ئۆسکاری ناردووە، سەرەتا پاڵاوتنی فیلمی شیلکە کێوییەکان ڕەت دەکاتەوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین سیناریۆ ، پاشان بەردەوام دەبێت بەوەی باسی دامەزراوەکە دەکات وەک “جێگەیەک بۆ چەوساندنەوە.”

لەگەڵ ئەوەشدا، هەمیشە فیلمەکانی بێرگمان دەپاڵێوران و لە فێستیڤاڵەکاندا خەڵاتیان پێ دەبەخشرا.

نامەی ئینگمار بێرگمان بۆ خاتوو ئێسنەر:

5950466368_3c47b8ccb9_o

بەڕێز خاتوو ئێسنەر،

هەمیشە دڵخۆشم کاتێک دەربارەی تۆ دەبیستم.

لە ڕوویەکی تریشەوە من زۆر دڵتەنگم، کاتێک هەر کەسێک دەربارەی فێستیڤاڵ قسەم لەگەڵ بکات و من زۆر خەمبارم بەوەی فیلمی بەهاری کچێنی، لە فێستیڤاڵی کان نمایش دەکرێت. من دەترسم و هەستێکی دڵنیایییم هەیە دەربارەی ئەم حاڵەتە لەناکاوە دڵتەنگە، بە جۆرێک کە هەریەک لەم فیلمانەم، بەهاری کچێنی و پشووی هاوین، ئەو فیلمانەن کە زۆرم خۆش دەوێن.

حەزم دەکرد باسی بەڕێز شۆسترۆم بکەم لە نواندنیدا لە هەریەک لە فیلمەکاندا، ئەگەر لە کان‌ـدا نەبوایە. بەڵام من ڕقم لە جێگەی بازاڕی گۆشت و چەوساندنەوەی هۆشە.

لە فێستیڤاڵەکاندا وێنەی جوڵاو بێ ئومێد دەکەیت لەوەی وەک هونەرێک پیشانی بدەیت.

هیوادارم بەم زوانە هەواڵی تۆم پێ بگاتەوە.

لەگەڵ ڕێزی گەرم و تایبەتیم بۆ بەڕێز لانگلۆیس و تۆ.

دڵسۆزی خۆت

هاوبەشی بکە

Bergman, Cannes, Ingmar Bergman, Letter, Lotte Eisner, nama,