22/05/2019
DidiMn Logo

ئاڕت و دیزاین

ڕووتی لە هونەردا: باشی یان خراپەکاری؟

1 ساڵ پێش ئێستا

کەسانێک هەن پێیان وایە ڕووتی لە هونەردا شتێکە دەبێت بشاردرێتەوە. جگە لەوەی ئەو تێڕوانینە لە بنەڕەتدا شتێکی بێزارکەرە، ئەم جۆرە کەسانە بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان ڕێگری لە خەڵکی بکەن لە بینین و پیشاندان و فێربوونی کێشانی ڕووتیی مرۆڤ و ئاشنابوون پێی…

زیاتر

زانکۆ دژ بە مزگەوت: دەربارەى تابلۆ ڕووتەکە

1 ساڵ پێش ئێستا

”زانکۆ دژ بە مزگەوت“: ئەم ناونیشانە لە واقیعدا بوختانێکە بۆ زانکۆ، چونکە لە واقیعی باوی کۆمەڵگەی ئێمەدا، زانکۆ دژ بە مزگەوت نییە و دژ بە زۆر شتی تریش نییە. بۆ نموونە دەتوانین بوختانی تری لەم جۆرە دابڕێژین: ”زانکۆ دژ بە بازاڕ”، ”زانکۆ دژ بە دەسەڵات“، ”زانکۆ دژ بە خێڵ“ و تا دوایی…

زیاتر

لە جەنگدا بردنەوە نییە

1 ساڵ پێش ئێستا

فورکان تەمیر فۆتۆگرافەرێکە لە هەرێمە جەنگاوییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دەژیی و کار و داهێنانەکانی لەوێ دەکات. تەمیر لە کاتێکدا چەندەها چیرۆک دەکرا بکرێنە سەرەوتار و قسەیان لەسەر بکرێت، نەیدەتوانی دابنیشێت و تەنبەڵانە تەماشا بکات، بۆیە دەستی کرد بە فۆتۆگرتنی وێرانکاری…

زیاتر

چ ڕەنگێک نیشانەی دڵخۆشییە؟

1 ساڵ پێش ئێستا

ئایا ئەوە ڕەنگی زەردی گوڵەبەڕۆژەیە؟ ڕەنگی شینی کاڵی ئاسمانی ڕۆژێکی هاوینە؟ ڕەنگی سەوزی بەپیتی دەشتێکە؟ یاخود ڕەنگی سووری گەرمی پریشکی ئاگردانی ماڵەوەیە؟ ڕەنگەکان ڕۆڵێکی مەزن دەبینن لە تێڕوانینی ئێمە بۆ دڵخۆشی و ئارامی و چێژ و ساتە خۆشەکان…

زیاتر

دیزاینەرێک ستۆدیۆیەکی نهێنیی لە ژێر ئەندەرپاسێکدا دروست ده‌كات

1 ساڵ پێش ئێستا

شارەکان لە چەندەها پرد، ئەندەرپاس و  ڕێڕەوی شەمەندەفەر و زۆری تریش پێک هاتوون کە بەتاڵ و ناجێگیر و مەترسیدارن. باشترین ڕێگە بۆ پاککردنەوە و سوودبینین لەم شوێنانە ئەوەیە کە ئەندازیار و داهێنەرەکان لە تەواوی جیهاندا هیمەتی تێدا بکەن و بیانڕازێننەوە و باشتریان بکەن…

زیاتر

ژیاننامەی نیگارکێشی گوڵەبەڕۆژەکان، ڤینسێنت ڤان کۆخ

1 ساڵ پێش ئێستا

ڤینسێنت ڤان کۆخ نیگارکێشێکی هۆڵەندییە، کە ژیانی بە چەندان ململانێی دەروونی و کۆمەڵایەتی و ئابووریدا تێپەڕ بووە، کە هەموو ئەمانە کاریگەرییان لەسەر ژیان و هونەرەکەی هەبووە. ڤان کۆخ لە 30/3/1853 لە هۆڵەندا لە دایک بووە، باوکی قەشە بووە، ئەمەش کاریگەریی…

زیاتر

دە هونەرمەند کە بیرکردنەوەمان دەربارەی هونەری سەرشەقام دەگۆڕن

1 ساڵ پێش ئێستا

زۆرینەی خەڵک کاتێک زاراوەی هونەری سەرشەقام دەبیستن، تەنها بیر لە بۆیاخی سپرا و دروشم و وێنەی هەڵواسراو دەکەنەوە، بەڵام ئەم ژانرەی هونەر هەتا بێ زیاتر هەمووشتێک لە خۆی دەگرێت. ئەم وێنانەی دێن نمونەی دە هونەرمەندن کە داهێنانەکانیان و…

زیاتر

شێوەی کارەکانی تەمەنی منداڵیی هونەرمەندە نادادەکان چۆنە؟

1 ساڵ پێش ئێستا

چۆن ئەم هونەرمەندانە لە تەمەنێکی وا سەرەتاییەوە سەرکەوتنێکی بەرچاویان بەدەست هێناوە لە بوارەکەیاندا؟ بە دڵنیاییەوە هۆکارەکەی بەهرەی زگماکی بووە؛ بەڵام هێشتا لە تەمەنێکی زۆر هەرزەکارییەوە دەستیان پێ کردووە. ئەمانەی خوارەوە کاری تەمەنی منداڵیی…

زیاتر