25/04/2024
DidiMn Logo

شیعر

مەست بە

3 ساڵ پێش ئێستا

دەبێت هەمیشە مەست بیت. بابەتەکە هەر ئەوەیە؛ ئاخر ئەوە تاکە رێگەچارەیە. ئەمەش بۆئەوەی هەست بە قورسایی کات نەکەیت کە پشتت دەشکێنێت و تاکو زەوی کووڕت دەکاتەوە، دەبێت هەمیشە مەست بیت.

زیاتر

چارلز بۆكۆوسكی: شیعر مه‌نووسه‌

3 ساڵ پێش ئێستا

بڕۆرە تیبت بژی
وشترسواری بکە
ئینجیل بخوێنەرەوە
پێڵاوەکانت بە شین بۆیە بکە
ڕیش بهێڵەرەوە
بە بەلەم بەدەوری جیهاندا بسوڕێوە
ببە بە کڕیاری ڕۆژنامەی ئێوارانی شەممان
تەنها بە لای چەپی دەمت نان بخۆ

زیاتر

کەزییەکانت

3 ساڵ پێش ئێستا

١
بەربوومەوە ناو تووناتوونە هەزار بە هەزارەکانی خۆم
پاش ئەوەی کەزییەکانت وەک خۆری زەردەپەڕ
بەسەر پێدەشتەکانی چاومدا کشا
ئەو کاتەی بەبێ ‌ئەوەی سەرنجت لە مندا جێ بمێنێت
تەماشات دەکردم.
زەردەپەڕ هەر بە تەنیا حزوری خۆی
لە زیهنی گژوگیادا ناچێنێت، پاش ئاوابوونی
بەسەر دڵی درەختەکانەوە قورسترین دڵتەگی بەجێدێڵێت.
تۆش بەسەر بەرزترین لووتکەکانی غرورمەوە
چڕترین تەمی دڵتەنگیت، جێهێشت
ئەو تەمانەی ئەگەر بەسەر کەژ و کێوەکاندا
بباریایە وردووخاشی دەکردن.

زیاتر

ئینهێ دۆنا: ژنەخوداوەندی شیعر

3 ساڵ پێش ئێستا

هەزار و سەد ساڵ بەر لە سافۆ (Sappho)، هەزار و حەوت ساڵ بەر هۆمێر، لە شاری ئوور (Ur) کاهینێک بەناوی ئینهێ دۆنا (Enheduanna)دەژیا.

زیاتر

وەک قەنارەیەک کە هەمیشە پێبکەنێت

3 ساڵ پێش ئێستا

ئاوێنەیەکی خنکاو بە نوور
وڕێنەی با لەشەبەقی شکانەوەیدا
برینێک لەپێستیدا وەک دەنگی ڕژاوی شەو
ئاوێنەیەک کە چیتر بەرگەی شکانەوەی دواتر ناگرێت

زیاتر

شاعیرەکان برینێکی زیندوون، خۆیان بۆ تیمار ناکرێت

3 ساڵ پێش ئێستا

فاشیزم هێڵی سوورە،
کەچی سەرکێشی ئەفسووناوی تەنها لەو شوێنانە ڕوودەدات کە جەللادییان تێدان.
تاوێک ڕادەوەستم، ناوی خۆم و ئەوانی تر دێنم؛
هیچ کەس ڕۆحی خۆی لە کۆڵانە نهێنییەکاندا جێنەهێشتووە؟

زیاتر

“ئێوارانێک ده‌ستی شیعرم، ئه‌چنه‌ كوشتنی خۆمه‌وه‌

3 ساڵ پێش ئێستا

ئێوارانێك
هێزی شیعرم
زه‌ویی گیانت داگیر ئه‌كا!

زیاتر

منم شەو، هیچ کەنارێکم نییە

3 ساڵ پێش ئێستا

شەپۆل شەپۆل لە سینەمدا زوڵمەت خۆی دەدات بەسەر خۆیدا، قەینا
لرفەم لە خۆم ناتۆرێنم، ئەسپەکانی ئاهم هەر وا بە گۆڕەپانی کارەساتەکەدا با غارغارێنیان بێت، سەراب دوای سەراب بیناییم دیمەنەکە دەخاتە ژێر باڵە ماندووەکانیەوە، قەینا؛ من لە بەردەم پەنجەرەی خۆمدام.

زیاتر