ديدى من – ديارنامه
له كرمانجييەوه: سەليم جەمال
لەم ڕۆژانەدا زۆرينەى هونەرمەندان بە هۆى پەتاى كۆرۆناوە، له بوارى جيا جيادا داهێنان دەكەن. عەلى كەمال چنار دەرهێنەرى كوردى باكووريش بەدەر نەبووە لەو هونەرمەندانە و توانيويەتى كورتەفيلمێك له ماڵى خۆيدا بەرهەم بهێنێت و بڵاوی بكاتەوە.
عەلى كەمال چنار كورتەفيلمێكى كوردى بەرهەم هێناوە بە ناوى دڵۆپ، كە له هەژمارى تايبەتى خۆى له تۆڕى كۆمەڵايەتى يوتوب بڵاوى كردووەتەوە. تـێمى ئەو كورتەفيلمە لە بارەى پرسگەلێكى كەڵەكەكراون لە ناو خێزانێكدا كە له ئەنجامى ئەو ڤايرۆسەوە سەريان هەڵداوە. وەكو بێكارى، قەرز و شڵەژانى دەروونى.
عەلى كەمال چنار كێيه؟
چنار، لە ساڵى ١٩٧٦دا له شارى ئامەدى باكوورى كوردستان لەدايك بووە. له زانكۆى ديجلە خوێندنى تەواو كردووە و بڕوانامەى لە بەشى وەرزش و جەستەدا بەدەست هێناوە.
فيلمە درێژەكانى بریتین له:
– كورتەفيلم / ٢٠١٣
– شاردراوە / ٢٠١٥
– گەنجۆ / ٢٠١٧
– له نێوان / ٢٠١٨
كورتەفيلمەكانی بریتین له:
– ماڵ / ٢٠٠٥
– دۆڵاب / ٢٠٠٦
– ديوار / ٢٠٠٧
– سێداره / ٢٠٠٨
– كۆتايى / ٢٠٠٨
– ئارينما / ٢٠٠٩
– شەو / ٢٠٠٩
– ونبوو / ٢٠١٠
– دڵۆپ / ٢٠٢٠
بەڵگەفيلم :
– شار / ٢٠١٠
دەرهێنەرى ناوبراو له ساڵى ٢٠١٥دا بە هۆى فيلمى سينەمايى شاردراوەوە، توانى ببێته خاوەنى خەڵاتى كيفشێ له شارى ئيستانبووڵ، هەروەها لە ساڵى ٢٠١٧یشدا توانى خەڵاتى فێستيڤاڵى ئانكارا بۆ فيلمى گەنجۆ بەدەست بهێنێت.
جێگەى باسه ئەوانەى كە خوازيارى بينينى كورتەفيلمى دڵۆپ و بەرهەمە سينەمياييەكانى ئەو دەرهێنەره كوردە دەكەن، دەتوانن سەردانى هەژمارى تايبەتى عەلى كەمال چنار بكەن له يوتيوب.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.