02/05/2024
DidiMn Logo
Top

دیزاینەرێک ستۆدیۆیەکی نهێنیی لە ژێر ئەندەرپاسێکدا دروست ده‌كات

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

فێرناندۆ ئابێلانس و ستۆدیۆكه‌ی

فێرناندۆ ئابێلانس و ستۆدیۆكه‌ی

دیدی منفاست کۆ دیزاین

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

شارەکان لە چەندەها پرد، ئەندەرپاس و  ڕێڕەوی شەمەندەفەر و زۆری تریش پێک هاتوون کە بەتاڵ و ناجێگیر و مەترسیدارن. باشترین ڕێگە بۆ پاککردنەوە و سوودبینین لەم شوێنانە ئەوەیە کە ئەندازیار و هونه‌رمه‌ندان لە تەواوی جیهاندا داهێنانی تێدا بکەن و بیانڕازێننەوە و باشتریان بکەن.

فێرناندۆ ئابێلانس، کاری لە ژێر پردێکی کۆنکرێتیی ئیسپانیادا کردووە و گۆڕیویەتی بۆ شوێنی کارکردنی ستۆدیۆیەک. دیزاینەکەی فیرناندۆ، نیوەی بەشی ستۆدیۆکە لە شێوەی ئەسانسۆردایە و وەک دەرگا دەکرێتەوە و دادەخرێت.

پڕۆژەکەی پڕۆژەیەکی تاکەکەسییە و بە فه‌ڕمی لە لایەن شارەکەوە نه‌ناسێنراوه‌؛ بەڵام ئەم هەنگاوە هانی شارەکانی دیکە دەدات کار بکەن بۆ گۆڕینی هەمان شێوەی ئەو شوێنانەی کە چیتر بەکار ناهێنرێن. کاری لەم جۆرە بە هیچ شێوەیەک پێویستی بە سەرمایەی دەوڵەت نییە و تەنها پێویستی بە فیکر و وزە هەیە بۆ ئەنجامدانی.

فێرناندۆ لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە کە پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت و ستۆدیۆی دیکە لە شوێنە جیاوازەکاندا دروست دەکات تا ئەو کاتەی کەسێک دەیدۆزێتەوە، یان ئەوەتا شتەکانی دەدزێت یان ئەوەتا شارەوانی لای دەبات، تەنها کەسانێکی کەمن کە لە جەوهەری ئەم کارە تێدەگەن، لە کاتێکدا کراوەیە بۆ هەموو کەسێک.

هاوبەشی بکە

architecture, Artist,