26/04/2024
DidiMn Logo
Top

كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست: فێرناندۆ بۆتێرۆ

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست
لە ئینگلیزیەوە: ئالان عەتوف                

یه‌كه‌م: فێرناندۆ بۆتێرۆ – دوانیوەڕۆی یەکشەممە

خێزانێك، سەریان ئاوساو و جەستەیان خڕومڕ، وەک هەمیشە چێژ لە سەیرانی دوانیوەڕۆیەکی یەکشەممە دەبینن. باوکیان بە جگەرەیەکەوە لەسەر لا پاڵی لێ داوەتەوە. دایکیان خۆی رازاندۆەتەوە و بۆی داکەوتووە و چاودێری دوو منداڵی خڕومڕ دەکات. کوڕەکەیان کە دەستێک جلی دەریاوانی لەبەرکردووە، وەک پاسەوان لە پشتیانەوە وەستاوە. ئەم پێکهاتە تەنگەبەرە، کە تەنانەت درەختەکانیش لەنێویدا بەر دەرەلاکانی  چواچێوەکە کەووتون، سەرنجمان دەخاتە سەر فیگەرەکان.

لەوانەیە بەکارهێنانی ئەم فیگەرانە لەلایەن بۆتێرۆوە، کە گاڵته‌ئامێزانه‌ ئاوساون، هەوڵێک بێت بۆ رەخنەکرنی داب و نەریتە بۆرژوازییە کۆلۆنیاڵیەکان. لێرەدا خێزانەکە بە جۆرێک داهێنراوە، کە لەژینگە بێ تامەکەی خۆیاندا داڕزاو و ڕوو لە داشکان دەربکەون.

بۆتێرۆ سەرکەوتووانە ئیلهام لە نەریتەکانی هونەرمەندانی خۆرئاوا وەردەگرێت، ئەویش لە رێگەی بەکارهێنانی ئیشە هونەریەکانی  هونەرمەندانی پێشووتری وەک فرانسیسکۆ گۆیا، دیێگۆ ڤێلازکێز، پیێرۆ دێلا فرانسێسکا و هاوکات  تێکەڵیان دەکات لەگەڵ کلتوری کۆڵۆمبی هاوچەرخدا.

 شێوازی بۆتێرۆ، کە بە مەبەست ساویلکانەیە ، بووەتە هۆی زیاد کردنی هاوسەنگیەک لە نێوان (گاڵتە) و (رەخنەی کۆمەڵایەتی، هونەر، سیاسەت)دا. هاوکات چەند پەیکەرێکیشی دروستکردووە کە  زنجیرەیەک پەیکەری مۆنیومێنتاڵیی مێینەی رووتن.

فێرناندۆ بۆتێرۆ
هاوبەشی بکە

alan atoof, fernando botero,