16/04/2024
DidiMn Logo
Top

كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست: ڕیچارد ویڵسن

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست
لە ئینگلیزیەوە: ئالان عەتوف  

سێیه‌م: ڕیچارد ویڵسن – ٢٠:٥٠

٢٠:٥٠ ئینستلەیشنێکی تایبەتە بە شوێن. ئەو ژوورەی کە ئیشەکەی تێدا دروست دەکرێت، تەواو دەگۆڕێت بۆ نموونەیەکی فریوده‌ر و ناوازەی فۆڕم و بۆشایی. راڕەوە درێژکۆلە و تەسکه‌ شێوە خەندەقییەکە بینەر بە هەڵواسراوی لە ناوەڕاستی تانکییەکی ستیلدا دەهێڵێتەوە، کە گۆمێکی ٢٥٠٠ گاڵۆنی هەڵگرتووە کە لە نێویدا ڕۆنی بەکارهاتوو هەیە.

ترسان لە نوقمبوون لە لێشاوێکی کۆنتڕۆڵنەکراوی ڕۆنی پیس و لینجدا دڵەڕاوکێیەکی دراماتیکی بۆ ئەم ئەزموونە سەیرە زیاد دەکات. ئەستەمە ئەودویو ڕووتەختە ڕەش و چڕەکە ببینیت، کە وەکو ئاوێنەیەکی لێ هاتووە، بە تەواوی وێنەدانەوەی هەموو شتێکە لە دەرەوەی خۆی.

سەیریکردنی ٢٠:٥٠ سەرنجمان دەبات بەرەو دووبارە هەڵسەنگاندنەوی دەوروبەرە زۆر نزیکەکەی خۆمان و تەواو هۆشیار دەبین بەرامبەر ئامادەیی خۆمان و هاوشان دروستکردنی  پەیوەندی لەگەڵ بۆشایی تەلارسازی (میعماری)دا. ئینستڵەیشنەکانی تری ویڵسن هاوشێوە مامەڵە لەگەڵ دووبارە ڕێکخستنەوە و تێکدانی بۆشایی سێ ڕەهەندی دەکەن، لەوانەش کونکردنی ئەرزی گالەرییەک تا گەیشتن بە ڕووتەخی ئاوی ژێر زەوی یان هەڵواسینی خانوویەکی شێوە شووشەیی کشتوکاڵی لەناو دیواری گالەرییەکدا.

تێبینی: ویڵسن هەمان ئەم کارەی لەناو ژوورێکی مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکە دانایەوە کە بەشێک بوو لە (ArtRole Post War Festival) و ساڵی ٢٠٠٩ لە سلێمانی ئەنجام درا.

هاوبەشی بکە

alan atoof,