24/04/2024
DidiMn Logo
Top

كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست: هێلن چادویک گرێ لە گرێم بئاڵێنه‌

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست
لە ئینگلیزیەوە: ئالان عەتوف

دووه‌م: هێلن چادویک – گرێ لە گرێم بئاڵێنه‌

چەپکێک قژی درێژی ئاڵتوونی لە ریخۆڵەی مالۆسێک گرێ دراوە لە کردەیەکی هاوزەمانی خۆشەویستیی و رقدا. قژی زەرد هێمای پاکیزەی و بەرائەتی مێینەیە، لە کاتێکدا ناوسکی بەراز لایەنی ناوەکی و ئاژەڵیانەی سروشتی مرۆڤ دەردەخات. ئەم پێکەوە بەستنە  دژ-بە-یەکەی ناوسکی تەڕ و گۆشتن لەگەڵ قژی وشک تەنگژەیەکی هێڵنج پێدەر و قێزەونی هەست و سۆزەکان دروست دەکات. هەرچەندە بینەر دوورە لە رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ پەیکەرەکەدا، بەڵام ئیشەکە لە فۆرمی فۆتۆیەکی جوان و چاپی سیباکرۆمیدا پێشکەش کراوە. لەگەڵ ئەوەشدا کارەکە هەر وەک جۆرە بەیانکردنێکی بێزراوی سێکشوالیتی نیگەرانکەر دەمێنێتەوە، کە گوزارشت لە دیمەنی ناوەکی دەکات وەک لادانێکی سرووت ئاسا کە پیشاندانە نه‌ریتیه‌كانی جەستە دادەڕمێنێت.
 

چادویک چەندین کاری ئەنجامداوە بۆ دۆزینەوەی سیفاتگەلی لەمس و شەهوانیبوونی  گۆشت و ریخۆڵەکان.

تێڕوانینەکانی هونەرمەند، كه حورمه‌ت شکێنن پەیوەست بە ئەرک و فرمانه‌كانی جەستە، لە کارێکی تریدا زەقکراونەتەوە بە ناوی – میز و گوڵەکان – کە پێکهاتووە لە زنجیرەیەک فۆرمی ئەندامیی کە بە بەکارهێنانی گەچ و میزکردنە ناو بەفرەوە دروستی کردوون. 

هاوبەشی بکە

alan atoof,