16/10/2021
DidiMn Logo
Top

هونه‌رمه‌ندانی هاوچه‌رخ: كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست

لە لایەن دیدی من 5 مانگ پێش ئێستا

دیدی من – كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: ئالان عه‌توف

زیاد له‌ هه‌ر سه‌رده‌مێكی تر، سه‌ده‌ی بیسته‌م شێواز و ڕێبازی بێوێنه‌ی پێشكه‌ش به‌ هونه‌ر كردووه‌. هاوکات ئەم سه‌ده‌یه‌ خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگ و خێرا بوو بۆ داهێنان و دۆزینه‌وه‌ و دروستبوونی ڕووداوەکان و پشێوییه‌ سیاسییه‌كان.

له‌ ئه‌نجامدا دیمه‌نی هونه‌رییش، ڕادیكاڵانه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و له‌سه‌ر ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تیش ناسرا. هونه‌رمه‌ندان هەوڵ و تەقەڵای نوێیان ئه‌زموون كرد، له‌وانه‌ش له ‌ڕێی به‌كارهێنانی بۆیه‌ی ڕۆنی، كۆلاژ، په‌یكه‌رتاشی، ته‌نی حازربه‌ده‌ست، ئینستله‌یشن و ڤیدیۆوه‌. هه‌روه‌ها پایه‌ی ژنانی هونه‌رمه‌ند له‌م سه‌رده‌مه‌دا یه‌كجار په‌ره‌ی سه‌ند. 

 ئەم كتێبە كه‌ ده‌زگای چاپ و په‌خشی فایدۆن بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ڕێبه‌رێكی قەبارە مامناوەندیی گشتگیره‌ سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ری سه‌رده‌مێكی نائاسایی وەک سەدەی بیست، کە هه‌ریەک له‌ دڵخوازه‌ كۆنه‌كانی وه‌ك مۆنێ، پیكاسۆ، دالی و هۆكنی‌ هاوشانی هونه‌رمه‌نده‌ هاوچه‌رخه‌ هه‌ره‌ داهێنه‌ره‌كانی له‌خۆ گرتووه‌.

لە پاڵ هەر وێنه‌یەکی هونه‌ری ده‌قێكی شیكاری له‌گه‌ڵدا دانراوه،‌ كه‌ ڕۆشنایی ده‌خاته‌ سه‌ر كاره‌ هونه‌رییه‌كه‌ و ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی دروستكه‌ریه‌تی. ئه‌م كتێبه‌ شێوازێكی نوێمان پێشكه‌ش ده‌كات بۆ ڕوانین له كاره‌‌ هونه‌رییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست.

______

تێبینی: دیدی من له‌ چوارچێوه‌ی هاشتاگی #هونه‌رمه‌ندانی_هاوچه‌رخ و #كتێبی_هونه‌ری_سه‌ده‌ی_بیست هه‌رجاره‌و ئارتێستێكی ناو كتێبه‌كه‌ی ده‌زگای فایدۆن ده‌ناسێنێت كه‌ ئالان عه‌توف ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی بۆكردووه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ شه‌یر بكه‌

alan atoof, Contemporary Art, Contemporary Artist,