24/04/2024
DidiMn Logo
Top

لەناو لەشی جیھاندا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من  – بۆستن گڵۆب
لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

یادداشتە ناوازەکەی ئیڤ ئێنسڵەر لە لەشی خۆیەوە دەستی پێ کرد، ئەو لەشی خۆی وەک جێگەیەک دەبینی کە لێوەی ئاوارە کرابوو؛ ”بە زەبر چۆڵم کردبوو؛ کاتێک باوکم داگیری کردم و دەستدرێژی کردە سەرم.“ لە ئەنجامدا، ئێنسڵەر بایەخی ھەموو ژیانی بۆ زیندووکردنەوەی لەشی خۆی و یارمەتیدانی کەسانی تر تەرخان کرد.

ئێنسڵەر مەودای نێوان خۆی و لەشی بە گەشتکردن بۆ 60 وڵات نزیک کردەوە؛ لەم گەشتانەدا دەگەڕا بۆ چیرۆکی ئەو ژنانەی ھەمان برینیان ھەیە؛ ”ئەم ئافرەتانەش ئاوارەن لە لەشی خۆیاندا، ئەوانیش لە  دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ ماڵەوە، بێ هیوا بوون.“

ڕێگەی ماڵەوە بۆ ئێنسڵەر گۆڕانکارییەکی وێرانکەری بەسەردا ھات، کاتێک لە تەمەنی 57 ساڵیدا و لە ساڵی 2010، تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو؛ لێرەدا ئینسڵەر تێگەیشت کە ئەو شێرپەنجەیەی ناوەوەی خۆی و ئەو توندوتیژییەی لە جیھاندا ھەن، تەنھا سیمبولن.

لەناو لەشی جیھاندا، کتێبێکی ئاسان نییە بۆ خوێندنەوە؛ باسێکی سامناکی دەستدرێژی، ئەشکەنجە و شێواندنی ئافرەتانە، بەڵام کتێبێکی گرنگ، سەخت و پڕ سۆزە؛ ئەم کارەی ئێنسڵەر، پابەندبوونە بەوەی جیھان بکات بە جێیەکی ئارام بۆ ژنان.

ھەرچەندە شێرپەنجە ئینسڵەرـی گەیاندە لێواری مەرگ، بەڵام ئەو دەڵێت: ”لەوێدا من ھەناسەی دووەمم دۆزییەوە؛ ھەناسەی دووەم کاتێک دێت کە پێمانوایە ئێمە کۆتاییمان ھاتووە و ناتوانین ھانگاوێکی تر بنێین و ھەناسەیەکی تر ھەڵبمژین.“

13344562_1010365529045835_8218320893496128756_n

هاوبەشی بکە

EveAnsler, Kteb, SheneMohamad,