24/04/2024
DidiMn Logo
Top

په‌ڕاوی بێرگمان: لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونیدا، دە شاکاری بێرگمان بە ژێرنووسی کوردی

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئاراس عەبدولڵا

سەنتەری پێرسۆنا لە شاری سلێمانی، چەند ساڵێکە هەوڵی ناساندن و ژێرنووسکردنی شاکارە سینەمایییەکانی جیهان دەدات. لەو بوارەشدا ژمارەیەکی بەرچاوی لە فیلمە سینەمایییە جیهانییەکانی بە ژێرنووسی کوردی بۆ بینەران ئامادە کردووە. دوایین کاری ئەم سەنتەرە، بریتییە لە ژێرنووسکردنی ١٠ شاکاری سینەماکاری ناوداری جیهان و سوید، ئینگمار بێرگمان و کۆکردنەوەی ئەو  ١٠ کارەی بێرگمان لە بۆکسێکدا، هاوکات چاپکردنی نامیلکەیەک، کە تیایدا شاهۆ مەحمودی خوێندنەوەی بۆ فیلمەکان کردووە لە دووتوێی ٥٠ لاپەڕەدا.

13707796_1206112326099936_5483608057285750832_n

دەربارەی ئەم پرۆژەیە، شاهۆ عارف سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بۆ دیدی من گوتی: “گەڕانەوە بۆ بێرگمان و تێگەیشتن لە سینەماکەی، بە بێ پەیداکردنی کەرەستەکانی تێگەیشتن بەدی نایەت. ئێمە لە سەنتەری پێرسۆنا، پێمان وایە ژێرنووسکردنی کوردیی فیلمەکان، کەرەستەیەکی گرنگە بۆ ئەم مەبەستە. لەبەر ئەوەی لە لایەک یارمەتیی دروستبوون و گەشەکردنی زمانی کوردی دەدات لەگەڵ وێنەی جوڵاودا، لە ئاستە بە کۆمەڵەکەیشدا، یارمەتیی ئامادەبوونێکی بە کۆمەڵ دەدات، بۆ تەماشاکردن، وردبوونەوە، قسەکردن و نووسین لەبارەی فیلمەکانەوە.”
13697078_1206107609433741_1754532643208164852_n

گوتیشی: “بەم هۆیەوە و لە هەوڵێکی پڕوکێنەرانەدا، لە پاش هاوکاری بەڕێوبەرایەتیی هونەری سینەمای سلێمانی، توانیمان دە شاکاری ئینگمار بێرگمان بۆ سەر زمانی کوردی وەربگێڕین. وەرگێڕانی شاکارەکانی مێژووی سینەما، هەنگاوێکی جددیە بە ئاڕاستەی بە کوردیکردن و دەستەمۆکردنی سینەما، ئەمە سەرەڕای ئەوەی سەرچاوەیەکی گرنگ و بەردەست دەبێت بۆ خوێندکارانی کۆلێژ و پەیمانگە سینەمایییەکان، هەتاکو ئاسانتر لەگەڵ ڕەگ و ڕیشە ڕەسەنەکانی سینەمادا ئامێزان ببن. “

سەرپەرشتیاری پرۆژەکە ڕوونیشی کردەوە: “پرۆژەی دە شاکاری ئینگمار بێرگمان، باشترین دە فیلمی بێرگمان‌ـی لە خۆ گرتووە، کە بە بۆچوونی دەرهێنەران و ڕەخنەگران، باشترین فیلمەکانی بێرگمان‌ـن. فیلمەکان لە لایەن ستافی ‫پێرسۆناـوە ژێرنووس و پێداچوونەوەیان بۆ کراوە و کاک شاهۆ مەحموودی‌ـی شیکردنەوەی بۆ سەرجەم فیلمەکان کردووە، کە لە دووتوێی نامیلکەیەکی ٥٠ لاپەڕەییدا نووسراونەتەوە. ئەگەرچی چەند مانگێک ڕاگەیاندنی ئەم پرۆژەیەمان لە پێناو نماییشکردن لە هۆڵی سینەمادا دواخست، بەڵام بە داخەوە نەتوانرا لەسەر سکرینی سینەما نماییشیان بکەین. هەر بۆیە ئەم بۆکسە بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی بێرگمان‌ـەوە ئامادە دەبێت و لە سەنتەری پێرسۆنا چاوەڕوانی بینەرەکانی دەکات.”

هاوبەشی بکە

ArasAbdulla, Bergman, Ingmar Bergman,