31/10/2024
DidiMn Logo
Top

مارینا ئەبرامۆڤیچ: مانیفێستی ژیانی هونەرمەند

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – برەین پیکین

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

مارینا ئەبراڤۆمیچ، ژنەهونەرمەندی یۆگۆسلاڤی، بە ڕیزکردنی کۆمەڵێک ڕەوشت و دوو جۆر پەیوەندی لە ژیانی هونەرمەنددا، مانیفێستی ژیانی هونەرمەندی داڕشتووە:

ڕەوشتی هونەرمەند لە ژیانی خۆیدا:

-هونەرمەند نابێت درۆ لەگەڵ خۆی و کەسانی تر بکات.

-هونەرمەند نابێت بیرۆکە لەهونەرمەندانی تر بدزێت.

-هونەرمەند نابێت مرۆڤێکی تر بکوژێت.

-هونەرمەند نابێت خۆی بکاتە بتێک بۆ پەرستن.

-هونەرمەند دەبێت خۆی دوور بخاتەوە لە عاشقبوونی  بە هونەرمەندێکی تر.

پەیوەندیی هونەرمەند بە بێدەنگییەوە:

-هونەرمەند دەبێت لە بێدەنگی تێبگات.

-هونەرمەند دەبێت بۆشاییەک لە کارەکەیدا بهێڵێتەوە تا بێتە کارەکەیەوە.

-بێدەنگی لە دوورگەیەکی ناوەڕاست دەریایەکی شڵەژاو دەچێت.

پەیوەندیی هونەرمەند بە تەنیاییەوە:

-هونەرمەند دەبێت کات بۆ ماوەی زۆری تەنیایی تەرخان بکات.

-تەنیایی گرنگیی زۆری هەیە.

-دوور لە ماڵ.

-دوور لە ستۆدیۆ.

-دوور لە خێزان.

-دوور لە هاوڕێ.

-هونەرمەند دەبێت کاتی زۆر بەسەر ببات لە فوارگەکان.

-هونەرمەند دەبێت کاتی زۆر بەسەر ببات لە لە گەڕانی جێیە بورکاناوییەکان.

-هونەرمەند دەبێت لە تەماشاکردنی ڕووبارە بەخووڕەکان کاتی زۆر بەسەر ببات.

-هونەرمەند دەبێت کاتی زۆر چاو ببڕێتە ئاسۆ و ئەو شوێنەی دەریا و ئاسمان یەک دەگرن.

-هونەرمەند دەبێت ماوەی زۆر بەسەر ببات لە تەماشاکردنی ئەستێرەکان لە ئاسمانی شەواندا.

هاوبەشی بکە

Artist, manifest, Marina Abramovic, SavanAko,