25/04/2024
DidiMn Logo
Top

مارینا ئەبرامۆڤیچ: خوێندنەوەیەک بۆ کاردانەوەی مرۆڤ لە ڕێی پێداکێشانی زلـلەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – مارینا بلۆگ، تو نۆت فۆڵ ئەسلیپ، میدیا نیوز
ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

”چ کێشەیەک لە سروشتی مرۆڤدا هەیە کە وایان لێ دەکات خێرا پێبکەنن کە کەسێک زلـلە دەخوات، گەر زلـلە ڕۆحی، دەروونی یان فیزیکی بێت؟“

دیمەنێکی سادەیە: لە بۆشاییەکدا دادەنیشین، ڕووبەڕوو، ڕوخسارمان بە دوو گڵۆپی بەهێز داگیرساوە، بە نۆرە زلـلە لە ڕوخساری یەکتر دەدەین هەتا یەکێکمان دەوەستێت.

لە سەرەتادا هەردووکیان وەک پەیکەرێکی هێواش جوڵاون، دەستەکانیان لەسەر ڕومەت داناوە، پێست بەسەر ئیسقاندا، جوڵە دژ بە بارستایی، وا دەردەکەوێت کە هیچ سایکۆلۆژییەکی تێکەڵ نەبێت. پاش کەمێک زلـلەلێدانەکە دەبێتە پرۆسەیەکی ئۆتۆماتیکی و گوڕی تێدەکەوێت، مارینا هەنگاوەکە دەنێت و خێرا دەست دەوەشێنێت بە بێئارامی، تا هەر زلـلەیەکی خێرا لە کۆڵ بێتەوە و بۆ جێهیشتنی کاریگەری زلـلە لێ نادت، لە کاتێکدا ئیلای بەردەوام دەبێت و قورساییەک دەدخاتە سەر مەچەکی ، ڕوونە کە ئەو زۆر بەهێزترە.

 

خوێندنەوەی ڕەخنەگرێگ

”خوێندنەوەیەک گەرهەبێت، ئەوەیە کە چۆن دیمەنەکە لە بارەی توندوتیژییەوەیە، توندوتیژییەکی ماڵیی قبوڵکراو. ڕەگەزی نێر بە دڵنییاییەوە زاڵەکەیە، پێداکێشانەکانی هێزێکی تێدایە کە ڕێگری لە  یەکسانیی ڕاستەقینەی ڕەگەزەکان دەکات. گەر کاردانەوەکانی ماریانا هێندە  زووهەڵچوو نەبوونایە، گەر بیرکردنەوەی زیاتری لە ستراتیژیدا بەکار بهێنایە، شتەکان ڕەنگە باشتر دەربکەوتنایە بۆ ژنێتی لەوەی کە هەیە. من تەنها وەک بینەرێک پشتگیری لە دیمەنەکان دەکەم، من سەیرکارێکی بەرپرسیاری ڕووداوەکەم،

ئێستا، کە هەمووشتێک لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە، دەتوانم کاردانەوە هەستییەکانی خۆم بهێڵمەوە لە ژێر مەرجەکانی تاقیکردنەوەدا: ئایا زیاتر ئازارم دەدات کە ژنەکە پێیدا دەکێشرێت، بۆچی وایە؟ بۆچی هەردووکی هەڵەیە گەر هەستم بۆ ئافرەتەکە بجوڵێت و گەر نەجوڵێت؟

marina-abramovic-slap-1

دەمەوێت ئیلای ببینم بگری…

ئەمانە تەنها ئەو کاردانەوانەن مێشکم پێم دەڵێت کە دەبێت هەمبێت، چونکە ئەوەی کە دەیبینم ئەوەیە هەر دوو پرۆفیشناڵن کە زۆر بەتوانان لە بەرجەستەکردنی کارەکەیان، دوو وەرزشکار دەبینم هەوڵ دەدەن سنوورە فیزیکییەکانی نێوانیان ببەزێنن لە پێناو نماییشێکی تایبەتدا، لە سەروو هەموو ئەوانەوە، نماییشەکەیان ناوەڕۆکێکی ڕەقی هەیە.

مارینا و ئیلای  مەبەستیان بووە کە سروشتی کاردانەوە و گەورەکردنی نا پێویستی گفتوگۆ بخەنە ڕوو، هونەرمەندێک پێدا دەکێشێت و هونەرمەندێک کاردانەوەی دەبێت، خێراتر و بەهێزتر. کارەکەیان بە جۆرێک سەرکەوتوو بووە کە دوای ساڵێک لە نماییشکردنی لە ئەمستردام دووبارە کراوەتەوە بۆ فیلم.

گەر توڕەیی و پەلەماردان ڕۆڵێکیان هەبێت لەم ئاکتە ڕێوڕەسمییەدا، میکانیکییەن کراون، کاردانەوەی چەقبەستووی توندوتیژییەکی شەڕئامێز پیشان دەدار، گەر یەکێکیان دەست بوەشێنێت، ئەویتریشیان دەیوەشێنێتەوە. هیچ وەستانێک نابێت تا هیلاک دەبن یاخود یەکێکیان خۆی دەدات بە دەستەوە. سەرسامییەکە لەو پارچە دەروونییەیە  کە خەڵک لە بەرامبەردا دەبێت بیکەنەوە و بە هێزێکی زیاتریشەوە.“

هاوبەشی بکە

Art, installation art, Light/ Dark, Marina Abramovic, Performance art,