ديدى من – ئەنديشێها
لە فارسييەوە: سەليم جەمال
كارى وێنەگرتنى نوێترين بەرهەمى سينەمايى مەجيد مەجيدیی دەرهێنەر، سيناريست و ئەكتەرى ناودارى فارس، بە ناوى لەوديو هەورەكانەوە، بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕياره به سێ زمان له ڕۆژى 23/3/2018 نمايش و بڵاو بكرێتەوه.
ماوەيەكى زۆره كارى وێنەگرتنى ئەو فيلمه لە وڵاتى هيندستان بەڕێوە دەچێت؛ هەروەها مەجيدى سوودى له ئەكتەره ناودارەكانى ئەو وڵاته وەرگرتووە، وەك؛ ئيشان خاتير، شاهيد كاپوور و مالاويكا مۆهانان. له ئێستادا هاوشانى گرووپەكەى سەرقاڵى پێداچوونەوەى ئەو بەرهەمەن، كه لە شارى بۆمباى وڵاتى هيندستان، كارى وێنەگرتنى بۆ ئەنجام دراوه.
لەوديو هەورەكانەوه، لە دەرهێنان و سيناريۆى مەجيد مەجيدیيه، بەرهەمهێنانى ئەو فيلمه لە ئەستۆى كۆمپانيايەكى وڵاتى هيندستانه. بەگوێرەى بەدواداچوونەكانى پەيامنێرى سينەمايى فارس، كارى مۆنتاژكردنى نوێترين فيلمى مەجيدى لە لايەن مۆنتاژكارێكى فارس، ئەنجام دراوه.
دیمه‌نێك له فیلمه‌كه | فۆتۆ: ناما پیكچهرس
هەر بەپێى ڕاپۆرتى پەيامنێرى سينەمايى فارس، يەكەم كەڤەرى سەرەكیی فيلمى لەوديو هەورەكانەوە لەگەڵ بەڕێوەچوونى شەستوحەوتەمين ڤێستيڤاڵى نێودەوڵەتیی فيلمى بەرلين لە بازاڕى فيلمى ئەوروپا پەلكێش كرا. لەگەڵ بڵاوبوونەوە و تێڕامان له كەڤەرى ئەو فيلمه، پێدەچێت چيرۆكەكەى باس له مێردمناڵ و گەنجان بكات. وەك ئەو فيلمانەى كە مەجيدى لە ڕابردوودا بەرهەمي هێنان و زۆر بەپەرۆش بوو بۆى. هەروەها پەسنى عەشق و ژيان و جۆربەجۆرى پەيوەندیی مرۆڤەكان بە يەكديیەوه دەكات.
ئه‌مه یه‌كه‌م كاری ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌یه له بۆڵیوود، مه‌جیدی ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ده‌ڵێت: ”فلیسازانی وه‌ك ساتیاجی ڕای، كه سه‌رسامم به كاره‌كانی، كه‌لتوور و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ژیانی خه‌ڵكی ئاساییان پێشانی بینه‌ری جیهانی داوه. ئه‌و وێنه و دیمه‌نانه ساڵانێكه له زه‌ینمدا ماونه‌ته‌وه و دواجار وایانلێكردم فیلمێك له هیندستان دروست بكه‌م.“
[aesop_video align=”center” src=”youtube” id=”J-IzGBU344M” caption=”تره‌یله‌ری فیلمی له‌ودیو هه‌وره‌كانه‌وه” disable_for_mobile=”off” loop=”on” autoplay=”on” controls=”on” viewstart=”on” viewend=”on” revealfx=”frombelow” overlay_revealfx=”off”]
Copyright © 2025 DidiMn.com. All rights reserved.