02/05/2024
DidiMn Logo
Top

شێتە ڕاستگۆكان

لە لایەن دیدی من 5 ساڵ پێش ئێستا

دیمه‌نێك له‌ فیلمی مامۆستای پیانۆ، له‌ ده‌رهێنانی میشێل هانكه‌

نووسینی: محه‌مه‌د جه‌واد صابری
وەرگێڕانی: هێشوو خسرەوی

ڕوونکردنەوەی پەیوەندی نێوان موزیکی شۆبێرت و سینەمای هانکە

لە کۆمەڵگەیەکی نەخۆشدا، ساغەکان بە نەخۆش لە قەڵەم دەدرێن… نیچە هانکە شارەزای سینەمایە، ئاشنای دەرونشیکارییە، لە فۆڕم تێدەگات، ئەکتەرێک هەڵدەبژێرێت بێ وێنه‌یه‌و لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە شێتە.

شۆبێرت به‌هه‌مان شێوه‌ شارەزای‌‌ موزیکە، ئاشنای دەرونشیکارییە، لە فۆڕم تێدەگات، ئەو نۆتانە ده‌ژه‌نێت کە زۆر سەرنجڕاکێشە و لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە شێتە. هه‌روه‌ها هەردووکیان شاکارێکیان خوڵقاندووە کە هەم بۆ خۆیان شاکارن و هەم بینەرەکانیان سه‌رمه‌ست و واقوڕماو کردووە. بەڵام بابەتەکەی ئێمە لەسەر ئامادەییه‌كی دیاری شۆبێرتە لە چەند فیلمێکی هانکەدا. کە دیارترینی ئەم ئامادەییە لە فیلمی پیانۆدایە بە ڕۆڵگێڕانی لێهاتووی (ئیزابێل هۆپێرت) بەرهەمی ساڵی ٢٠٠٠ـە.

فیلمەکە، چیرۆکی مامۆستایەکی پیانۆیە کە پێداگرێکی لێهاتووە و هەڵبەت نەخۆش! کە بە درێژایی فیلمەکە ئێمە شاهیدی ڕەفتار و داواکارییە سادومازوخیستیەکانی ئەو دەبین، بەڵام ئەم جۆرە فیلمە سارد و ئازاردەرە چۆن لە موزیکێکی گەرم و ئارام و لێوانلێو لە ئینسانییەتی شۆبێرت سوود وەردەگرێت؟ هۆکاری ئەم کارە چییە؟ چ شتێک لە ناو مێشکی پەرێشانی هانکەدا گوزه‌ری كردووه‌؟

١- لە بنچینەدا لە زۆرترین شوێنەکاندا سوود وەرگرتن لە بەرهەمی موزیکسیانە بەناوبانگەکان لە بەرهەمە سینەماییەکاندا بەهۆی ئارەزوومەندی دەرهێنەر و ئەدای دینی بۆ ئەو هونەرمەندەیە. هه‌روه‌ها بەهۆی ئامادەیی شۆبێرت لە چەند بەرهەمێکی هانکەدا دەتوانین بە ئەو دەرەنجامە بگەین کە هانکە پەیوەندییەکی توندی بە شۆبێرتەوە هەیە یەکێک لە هۆکارەکانی سوود وەرگرتنی بەردەوامی بەرهەمەکانی شۆبێرت لە فیلمەکانیدا دەتوانێت ئەمە بێت.

٢- ئەو ڕۆڵەی کە موزیک لەم فیلمەدا هەیەتی ڕۆڵێکی تایبەتە. لێرەدا موزیک تەنیا بۆ خوڵقاندنی گوڕوتین و دڵنیاکردنەوە لە دیمەنێک نییە. موزیک لێرەدا هەڵگری هەستی دەروونی کەسایەتییەکانە.(( هەروەک فیلمی عەشق کە لەوێدا تاڕادەیەک ئامادەیی شۆبێرت دیاره‌)) لە یەکەمین پلانەکانی فیلمەکەدا کە ئێمە لە دۆخی تەماشاکردنی کلاوییەکانی پیانۆکە و ئەو دەستانەداین کە پیانۆ دەژەنن، دەنگی مامۆستاکە دەبیستین و کە فەرمان بەسەر موزیکژەنەکاندا دەکات کە جووڵەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەن(( کە ئەم پلانانە نیشانه‌ی پلانی کۆتایی فیلمەکەیە))، بەڵام بە درێژایی فیلمەکە ئێمە شاهیدی پەرێشانی لە ئەم حوکمڕانییەی مامۆستاکەین و کاریگەری موزیکی شۆبێرت لە فیلمەکەدا نەک تەنیا وەکو ستایشکردنی ئەو، بەڵکو وەکو یاسایەک بۆ دروستکردنی سەرکەشترین و دەروونیترین حاڵه‌ت و داواكارییه‌ ده‌روونی و بوونییه‌كانه‌ و بۆ مامۆستایه‌كی لێهاتوو وه‌كو كۆتاییه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت. مامۆستاكه‌ به‌م ڕۆژگاره‌ نامۆیه‌ و له‌ لوتكه‌ی نائومێدی و له‌ جه‌سته‌ی شه‌كه‌ت و تێكشكاوی خۆیدا ڕۆحی شۆبێرتی به‌ به‌رزو پیرۆزی هێشتۆته‌وه‌.

٣- ئامادەیی شۆبێرت لەم فیلەمەدا مانایاکیتریشی هەیە- بە سەرنجدان بەو بەرهەمانەی کە لە هانکەوە بینیوومانە ئاشنای ئەو مێشکە شێتەی ئەوین و دوورنییە کە هانکە بە فێڵبازانەترین شێوە سوودی لەمە وەرگرتووە و ئەو بابەتەش بابەتێکی جنسییە!

شۆبێرت وەکو مامۆستای پیانۆی ناو فیلمەکە بەدەست نەخۆشییەوە ناڵاندوێتی. شۆبێرت لەو ماوەیەدا کە زۆرترین کاتەکانی لە ڤییەننا بەسەربردووە و بەهۆی بێ پارەیی و بێ کاری زیاتر لە ماڵی هاوڕێکانی ژیانی بەسەر دەبرد لەساڵی ١٨٢٣ دوچاری نەخۆشی سفلیس بوو ٥ ساڵ دواتر لە تەمەنی ٣١ ساڵیدا بەهۆی تای تیفوئید کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوە: محمد جواد صابری، دیوانگان شهیر( تحلیل رابطه‌ی بین موسیقی شوبرت و سینمای هانكه) ‌نشرییە سینمایی رادیکال، شماره‌ اول، صفحه‌ ٤١، سال اول. سال ١٣٩٦

هاوبەشی بکە

Michael Hanke, Wtari Cinema,