ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵانی ١٩٦٠ــه‌كان، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر فیلمێكی نوێی بێرگمان وه‌ك ڕووداوێكی گرنگ، له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری فیلم، باسی لێوه ده‌كرا. به‌ڵام له سه‌رده‌می ئێستادا، پێگه‌ی بێرگمان له چ ئاستێكدایه؟
ودی ئاڵن
فۆتۆ: نیكۆڵاس گوێرین
چ شتێك زۆر كاریگه‌ر بوو؟ ستایل، یان ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كان، ئه‌گه‌ر بتوانی ئه‌م دووانه له یه‌كتری جودا بكه‌یته‌وه؟
سێ هۆكار هه‌بوون. یه‌كه‌میان، له‌ڕووی تێماوه، ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كان زۆر له‌گه‌ڵ مندا ده‌گونجان. دووه‌م، ته‌كنیكه سینه‌ماییه‌كانی، ستایله‌كه‌ی زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو، زۆر چڕ و ناوازه بوو بۆ من. سێیه‌مین هۆكاریش، شێوازی ئیشه‌كانی زۆر شاعیرانه بوو. ڕێبازی كاره‌كانی هیچ ئاسایی نه‌بوو؛ شاعیرانه بوو. مۆری حه‌وته‌م، شلیكی كێویی، جادووكار فیلمگه‌لێكی زۆر شیعریین، به‌هامان شێوه، دواتریش، هه‌مان شێواز له فیلمی هاوار و چرپه‌كانـه‌دا هه‌ست پێ ده‌كه‌ی – دیالۆگی زۆر كه‌م له‌م فیلمه‌دا هه‌یه. جوڵه‌ی كامێرا به ده‌وری خانووه سووره‌كه‌دا سه‌رسامت ده‌كات. وه‌ك ته‌ماشا كردنی شیعر، به شێوه‌ی جوڵاو، وایه.
ڕه‌خنه‌گره‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی ده‌ستت كرد به دروستكردنی فیلمی جددی زیاتر، ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه بێرگمان كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كاره‌كانت هه‌یه. ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌م قسه‌یه هاوڕایت؟
ئه‌مه له هه‌موو جۆره‌كانی هونه‌ردا ڕووده‌دات، جا ئه‌گه‌ر میوزیك یان فیلم یان كۆمیدیا بێت. بێگومان كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌ن كه پێیان سه‌رسامیت، كاتێكیش كه ده‌ست پێ ده‌كه‌ی، كاریگه‌ریی ئه‌وانت له‌سه‌ر ده‌بێت. بێرگمانـیش ئه‌مه‌ی هه‌بووه، خۆی ئه‌مه‌ی گوتووه، ڤیكتۆر خۆیۆسترۆم [ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ی كه وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌شداری له فیلمی شیلكی كێوییــدا كردووه]. خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری به‌رامبه‌ر به ڤیكتۆر و فیلمه‌كانی هه‌بووه، ته‌نانەت فیلمه‌كانی بێرگمان خۆی له كاره‌كانی ڤیكتۆر خۆیۆسترۆم ده‌چن. ئیشه‌كه به‌م شێوەیه به‌ڕێوه ده‌چێ. دواتریش، هێواش هێواش، یان وه‌ك لاساییكه‌ره‌وه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه، یاخود ئه‌م كاریگه‌رییه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاره‌كانت ده‌بێ و كاره‌كانت ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات. ئه‌وه‌ی من سه‌یر و نامۆ بوو، چونكه له بڕۆكلین، كۆمیدیا به پێوه كارم ده‌كرد، له‌وێ نمایشی كۆمیدیی و فیلمی كۆمیدییم به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یاند. كاریگه‌رییه‌كی سه‌یره. ئه‌گه‌ر بڵێی ئه‌م پیاوه كاری كۆمیدیی ده‌كات و به كاره‌كانی ماكس بڕۆزێرس یان چارلی چاپلین یان پرێستۆن سته‌رگس كاریگه‌ره، ئه‌وه شتێكی عاقڵانییه و ڕێی تێ ده‌چێ. ئه‌گه‌ر به ئینگمار بێرگمان كاریگه‌ر بی – كه یه‌كێكه له فلیمسازه درامییه‌كان و كاره‌كانی شاعیرانه‌ن و ناوهڕۆك و ته‌كنیكی قورسیان تێدایه – ئه‌نجامه‌كه‌ی دروستبوونی به‌رهه‌مێكه كه كۆتاییه‌كی نائاسایی هه‌یه. بۆ من به‌م شێوه‌یه بوو، جا ئه‌گه‌ر باشتری كردبێ یان خراپتر. جۆرێكی تایبه‌تی كۆمیدیای پێ به‌خشیم كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكێكی زیاتر ده‌هاته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد بۆ هه‌موو ژیانم به‌رده‌وام بم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌میشه بینه‌رێكی كه‌مترم هه‌بوو.
[aesop_video align=”center” src=”youtube” id=”pbk9YFxRDqE” disable_for_mobile=”on” loop=”on” autoplay=”on” controls=”on” viewstart=”on” viewend=”on” revealfx=”inplaceslow”]
له ساڵی ١٩٧٠ـاكان، له كۆتاییدا، به دیداری بێرگمان گه‌یشتی. دیداره‌كه‌تان چۆن بوو؟
ئینگمار بێرگمان
فۆتۆ: بێنگت وانسێلیوس
ستایل و تێما له‌لایه‌ك، پێده‌چێت فیلمۆگرافیت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فیلمۆگرافی ئه‌و بێ، چونكه كۆمه‌ڵێك فیلمی زۆرتان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنچینه‌ی هاوشێوه دروست كردووه.
هه‌ست ده‌كه‌م كۆپیم كردووه. ئه‌و نه‌یده‌ویست فیلمه‌كانی به‌رهه‌می زۆر گه‌وره بن – بێرگمان ته‌نها ده‌یه‌ویست ئیش بكات. ئه‌و خۆشی له ڕه‌خنه‌گره‌كان نه‌ده‌هات. هه‌روه‌ها، هیچ ئاره‌زووی له بۆكس ئۆفیس نه‌بوو. ئاره‌زووی له‌وه نه‌بوو بۆنه‌ی گه‌وره بۆ پیشاندانی فیلمه‌كانی سازبكات. منیش هه‌مان هه‌ستم هه‌یه. ته‌نها حه‌زده‌كه‌م فیلمه‌كان به‌رهه‌م بهێنم و گرنگی به‌وه ناده‌م كه چۆن پێشوازیی لێ ده‌كرێت، چونكه ئه‌مه شێتت ده‌كات. ده‌توانی به باش و خراپ بیر له‌مه بكه‌یته‌وه. هه‌ندێجار له ناو پیاهه‌ڵدان و ده‌ستخۆشییه‌كان ون ده‌بی، یان ڕه‌خنه باشه‌كان خه‌مبارت ده‌كه‌ن؛ ئه‌مه هه‌مووی به فیڕۆدانی كاته. باشتره ئیشی خۆت بكه‌یت. ئه‌ویش هه‌مان تێڕوانینی هه‌بوو. هیچ ئاره‌زووی له كۆتایی هه‌فته نه‌بوو، ئاره‌زووی به پشووه‌كان نه‌ده‌هات، حه‌زی له تیشكی خۆر نه‌بوو. منیش به‌هه‌مان شێوه. هه‌رگیز حه‌زم به كۆتایی هه‌فته و پشووه‌كان نه‌هاتووه، هه‌رگیز ئاره‌زووم له تیشكی خۆر نه‌بووه. ئه‌مه ئیشی سه‌رخۆشێك نییه، ئه‌مه چێژی تیایه؛ وه‌كو ئه‌وه وایه ئیش له‌سه‌ر حه‌ز و ئاره‌زووی خۆت بكه‌یت. بۆ ئه‌ویش هه‌ر به‌م شێوه‌یه بوو.
Copyright © 2025 DidiMn.com. All rights reserved.