15/11/2024
DidiMn Logo

ئاڕت و دیزاین

كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست: ئانتۆنین ئارتۆ

3 ساڵ پێش ئێستا

فیگەرێکی سەیر کە لەوە دەچێت بە گوریسێکەوە هەڵواسرابێت، پەلەکانی درێژ بوونەتەوە و دەستەکانیشی توند بە چەند ئۆبجێکتێکەوە گیر کردووە کە بە شێوەیەک لە دوورییەکی ناوەندیدان و بە جۆرێک بە فەزاوەن. لاقی چەپی بڕدراوەتەوە و خوێنی لێ دادەچۆڕێت. دەموچاویشی بۆ چەند هێڵێكی سادە و ساکار کورت کراوەتەوە.

زیاتر

كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست: باس یان ئادەر

3 ساڵ پێش ئێستا

هەژانێکی خام، هۆکارەکەی باس نەکراوە، کە لە تەرزی وێنەیەکی ڕەشوسپیی بە‌هێز و تیژ گوزارشتی لێ کراوە. ئەم کارە هونەرییە لە سێ فۆرمدا بوونی هەیە: وەک فیلم، وەک فۆتۆ، وەک پۆستکارتێكیش نێردراوە بۆ هاوڕێیانی هونەرمەند. وەرگرەکان دڵنیا کرابوونەوە کە فۆتۆکە دەربڕینێکی ڕاستەقینەی غەمە، بەڵام هۆکاری ئەم غەمگینییەی پێ نەگوتبوون.

زیاتر

كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست: کریستیان بۆڵتانسکی

3 ساڵ پێش ئێستا

وێنە‌‌كان تاک تاک و تەڵخ و ڕەشوسپین له‌سەر‌ سندوقی شمه‌كە تایبەت و بەنرخەکان دانراون. وێنه‌كان بریتین لە فۆتۆی گەورەکراو کە لە پۆرترێتێکی بەکۆمەڵی ساڵی ١٩٣٩ی منداڵانی جولەکە وەرگیراوە و بە جلوبەرگی تایبەتیتەوە بۆ جەژنی (پوریم) له‌ وێنەکەدا ڕاوەستاون.

زیاتر

كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست: کریستۆف ڤۆدیچکۆ

3 ساڵ پێش ئێستا

سواستیکا (خاچی شکاو) بە پڕۆجێکتەر هاوێژراوەتە سەر ڕووە سێگۆشەئاساکەی دەرگای پێشەوەی باڵەخانەی ئەفریقای باشوور لە مەیدانی ترافالگار لە لەندەن، کە سەر بە باڵێوزخانەی ئەفریقای باشوورە. ده‌رگاكه‌ به‌ شێوازێكی نیۆکلاسیکیانە دروست كراوه‌. بە ئەنجامدانی ئەمە ڤۆدیچکۆ، ئەجێندای نەژادپەرستانەی مەترسیئاسای ئەپارتاید* دەخاتە ڕوو، ئەمەش سەرنجی بینەر دەخاتە سەر هێزە سیاسییە

زیاتر

كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست: ڕیچارد ویڵسن

3 ساڵ پێش ئێستا

٢٠:٥٠ ئینستلەیشنێکی تایبەتە بە شوێن. ئەو ژوورەی کە ئیشەکەی تێدا دروست دەکرێت، تەواو دەگۆڕێت بۆ نموونەیەکی فریوده‌ر و ناوازەی فۆڕم و بۆشایی. راڕەوە درێژکۆلە و تەسکه‌ شێوە خەندەقییەکە بینەر بە هەڵواسراوی لە ناوەڕاستی تانکییەکی ستیلدا دەهێڵێتەوە، کە گۆمێکی ٢٥٠٠ گاڵۆنی هەڵگرتووە کە لە نێویدا ڕۆنی بەکارهاتوو هەیە.

زیاتر

كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست: هێلن چادویک گرێ لە گرێم بئاڵێنه‌

4 ساڵ پێش ئێستا

چەپکێک قژی درێژی ئاڵتوونی لە ریخۆڵەی مالۆسێک گرێ دراوە لە کردەیەکی هاوزەمانی خۆشەویستیی و رقدا. قژی زەرد هێمای پاکیزەی و بەرائەتی مێینەیە، لە کاتێکدا ناوسکی بەراز لایەنی ناوەکی و ئاژەڵیانەی سروشتی مرۆڤ دەردەخات. ئەم پێکەوە بەستنە دژ-بە-یەکەی ناوسکی تەڕ و گۆشتن لەگەڵ قژی وشک تەنگژەیەکی هێڵنج پێدەر و قێزەونی هەست و سۆزەکان دروست دەکات

زیاتر

پێشانگای وۆڵد پرێس فۆتۆ لە سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

4 ساڵ پێش ئێستا

ە ڕۆژی جیھانی ئازادیی ڕۆژنامەگەریدا بە سپۆنسەری دامەزراوەی ڤیم، ئاژانسی میترۆگرافی پێشانگای وۆڕڵد پرێس فۆتۆی لە سلێمانی كرده‌وه‌، تێیدا باشترین فۆتۆکانی ساڵ نمایش كرا و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

زیاتر

كتێبی هونه‌ری سه‌ده‌ی بیست: فێرناندۆ بۆتێرۆ

4 ساڵ پێش ئێستا

خێزانێك، سەریان ئاوساو و جەستەیان خڕومڕ، وەک هەمیشە چێژ لە سەیرانی دوانیوەڕۆیەکی یەکشەممە دەبینن. باوکیان بە جگەرەیەکەوە لەسەر لا پاڵی لێ داوەتەوە. دایکیان خۆی رازاندۆەتەوە و بۆی داکەوتووە و چاودێری دوو منداڵی خڕومڕ دەکات. کوڕەکەیان کە دەستێک جلی دەریاوانی لەبەرکردووە، وەک پاسەوان لە پشتیانەوە وەستاوە.

زیاتر