19/11/2024
DidiMn Logo

شیعر

بازدان بەسەر تەلی سنوورە تاریکەکاندا

4 ساڵ پێش ئێستا

کە ماریا جێی هێشتم، لە ناوەڕستی گۆڕەپانی “ئالبێرت”/سەیری تابلۆکانی لیۆناردۆ داڤنچیم دەکرد/بایەکی قوورس هەڵی کرد و ڕەوە باڵندەی خوێناوی/بەسەر تەواوی وێستگەی شەمەندەفەرەکان دابارین

زیاتر

لەناوچوون بە ڕەنگێکی تر

4 ساڵ پێش ئێستا

شەو بوو. مانگەشەو بوو.
با گوڵێکی رەنگ-مۆری فڕێ دابووە سەر چیمەنە سەوزەکە،
من لە گوڵە ڕەنگ-مۆرەکەم دەڕوانی،
پشیلەیەکی ڕەش و سپی لەسەر لێواری دیوارەکە…

زیاتر

دووەمین هاتن

4 ساڵ پێش ئێستا

بازەکە دەسووڕێتەوە و دەسووڕێتەوە
لە تەندوورە ڕوولەفراوانبوونەکەدا و ناتوانێت بازیار ببیستێت؛
شتەکان لەیەکدی دەترازێن، چەق خۆی ڕاناگرێت
هەر بێسەروبەرەییە و بە جیهاندا بەرەڵا کراوە…

زیاتر

وەرە ئەی دەیناسۆڕ

4 ساڵ پێش ئێستا

دەستە لینجەکانت واڵاکە، دەست بدە لە نێوچاوانم
پلەی گەرمی ماندوێتیم بپێوە ئەی مەرگ
وەک دەیناسۆڕێکی تەممەڵ لە کۆتایی ڕاڕەوەکە دامەنیشە
باوێشک مەدە، من ئەتبینم…

زیاتر

ناوەندی باڵندە نوێترین کتێبی فەرهاد شاکەلی بڵاو دەکاتەوە

4 ساڵ پێش ئێستا

وەشانخانەی باڵندە کتێبی «بەنێو مەرگدا دەڕۆم بەرەو پاییز» لە دووتوێی ١٣٨ لاپەڕەدا و لە نووسینی بوو گوستاڤسۆن و وەرگێڕانی فەرهاد شاکەلی چاپ و بڵاو دەکاتەوە. کتێبەکە بریتییە لە هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی شاعیری ناوداری سوێدی بوو گوستاڤسۆن…

زیاتر

“دوو پێی ون”

5 ساڵ پێش ئێستا

بۆ خۆی، ھەر تەنها پردێکە…
پەرژینەکەی، ملی قەیتانێکی ڕاکێشاوە.

زیاتر

پڕی دووکەڵ شیعری من

5 ساڵ پێش ئێستا

بۆنی کراسەکەی دایکم / بۆنی بەرەبەیانی هەڵەبجە / لە بیر ناکەم/ بەڵێنت پێ دام بمبەیتەوە بۆ ماڵ/ئێستا ماڵەکەمان کوا؟/بەڵێنت پێ دام دەستم بەر نەدەیت…

زیاتر

جه‌نگاوه‌ره‌كان پیشه‌یان مردنه‌

5 ساڵ پێش ئێستا

جه‌نگاوه‌ره‌كان پیشه‌یان مردنه‌/ خه‌ونێك له‌ قاوه‌خانه‌ی (دالی) له‌و قاوه‌خانه‌یه‌دا لاشه‌ی مۆمه‌ به‌درۆ-ڕووناككه‌ره‌وه‌كان، جارجار ترپه‌ ترپی خامۆشبوونیان ده‌كرد، كورسی و مێزه‌ ته‌خته‌ ئه‌ستووره‌كان له‌ دانیشتنی من و (ئه‌و) به‌ له‌قه‌له‌ق ده‌كه‌وتن….

زیاتر