چارلز بۆكۆوسكی: شیعر مهنووسه
بڕۆرە تیبت بژی
وشترسواری بکە
ئینجیل بخوێنەرەوە
پێڵاوەکانت بە شین بۆیە بکە
ڕیش بهێڵەرەوە
بە بەلەم بەدەوری جیهاندا بسوڕێوە
ببە بە کڕیاری ڕۆژنامەی ئێوارانی شەممان
تەنها بە لای چەپی دەمت نان بخۆ
بڕۆرە تیبت بژی
وشترسواری بکە
ئینجیل بخوێنەرەوە
پێڵاوەکانت بە شین بۆیە بکە
ڕیش بهێڵەرەوە
بە بەلەم بەدەوری جیهاندا بسوڕێوە
ببە بە کڕیاری ڕۆژنامەی ئێوارانی شەممان
تەنها بە لای چەپی دەمت نان بخۆ
١
بەربوومەوە ناو تووناتوونە هەزار بە هەزارەکانی خۆم
پاش ئەوەی کەزییەکانت وەک خۆری زەردەپەڕ
بەسەر پێدەشتەکانی چاومدا کشا
ئەو کاتەی بەبێ ئەوەی سەرنجت لە مندا جێ بمێنێت
تەماشات دەکردم.
زەردەپەڕ هەر بە تەنیا حزوری خۆی
لە زیهنی گژوگیادا ناچێنێت، پاش ئاوابوونی
بەسەر دڵی درەختەکانەوە قورسترین دڵتەگی بەجێدێڵێت.
تۆش بەسەر بەرزترین لووتکەکانی غرورمەوە
چڕترین تەمی دڵتەنگیت، جێهێشت
ئەو تەمانەی ئەگەر بەسەر کەژ و کێوەکاندا
بباریایە وردووخاشی دەکردن.
هەزار و سەد ساڵ بەر لە سافۆ (Sappho)، هەزار و حەوت ساڵ بەر هۆمێر، لە شاری ئوور (Ur) کاهینێک بەناوی ئینهێ دۆنا (Enheduanna)دەژیا.
زیاتر
ئاوێنەیەکی خنکاو بە نوور
وڕێنەی با لەشەبەقی شکانەوەیدا
برینێک لەپێستیدا وەک دەنگی ڕژاوی شەو
ئاوێنەیەک کە چیتر بەرگەی شکانەوەی دواتر ناگرێت
فاشیزم هێڵی سوورە،
کەچی سەرکێشی ئەفسووناوی تەنها لەو شوێنانە ڕوودەدات کە جەللادییان تێدان.
تاوێک ڕادەوەستم، ناوی خۆم و ئەوانی تر دێنم؛
هیچ کەس ڕۆحی خۆی لە کۆڵانە نهێنییەکاندا جێنەهێشتووە؟
ئێوارانێك
هێزی شیعرم
زهویی گیانت داگیر ئهكا!
شەپۆل شەپۆل لە سینەمدا زوڵمەت خۆی دەدات بەسەر خۆیدا، قەینا
لرفەم لە خۆم ناتۆرێنم، ئەسپەکانی ئاهم هەر وا بە گۆڕەپانی کارەساتەکەدا با غارغارێنیان بێت، سەراب دوای سەراب بیناییم دیمەنەکە دەخاتە ژێر باڵە ماندووەکانیەوە، قەینا؛ من لە بەردەم پەنجەرەی خۆمدام.
پێش ئەوەی دەرفەتی بیرکردنەوەمان بۆ بڕەخسێت
کارگەکان
وەک لیبوک بۆ بەردەوامییان بەکاریان هێناین.
کاتێک ویستمان لەگەڵ خۆر، لەگەڵ سروشتدا ئاوێزان ببین،
باڵەخانە ئاسمانبڕەکان
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.