میلان کۆندێرا له هونه‌ری رۆمان‌دا باس له دوو جۆر ڕۆحی ڕۆمان ده‌کات. یه‌کیان ڕۆحی ئاڵۆزی ڕۆمانه و به خوێنه‌ر د‌ڵێت:” بابه‌ته‌کان ئاڵۆزترن له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه.” ئه‌ویتر رۆحی به‌رده‌وام بوونی ڕۆمان و درێژه پێدانی ڕۆمانه له دۆن کیخۆتهوه تاکوو ئێستا و ڕه‌نگه تا ئه‌و کاته‌ی مرۆڤ پێویستی به گێڕانه‌وه‌ی جیهانی خۆی و جیهانی ئه‌وانی تر بێت، ڕۆمان ڕۆحێکی هه‌میشه زیندووه. دیاره مه‌به‌ستی من لێره‌دا ئه‌وه‌ی یه‌که‌مه، واته ڕۆحی ئاڵۆزی ڕۆمان