ماسیی ڕەشی بچکۆلە، یەکێکە لە بەناوبانترین چیرۆکەکانی ناو ئەدەبیاتی گەلانی ئێران و وەرگێڕدراوەتە سەر کۆمەڵێک زمانی زیندووی گەلانی جیهان، لە نێویشیاندا بە چەند وەرگێڕانێک بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراوە. ئەگەر بتەوێ شانۆییەکی منداڵان دروست بکەیت و ئەم چیرۆکە بخوێنیتەوە هاوکات، ڕاستەوخۆ کارە ئەدەبییەکە ڕاتدەکێشێت بۆ بیرکردنەوە لە نمایشکردنی ئەم چیرۆکە لەسەر تەختەی شانۆ.