جینۆساید و قەتڵوعامە بێشومارەکانی مێژوو بۆ فەیلەسوف و بیرمەندان ساتی تێرامان و لەسەروەستان بووە. فەیلەسوفی ئینگلیزی “تۆماس هۆبز” پێی وابوو مرۆڤەکان بە سرووشت دڕندەن و هەمیشە لە جەنگدان لەگەڵ یەک, لەبەرامبەردا فەیلەسوفی سویسری “جان جاک ڕۆسۆ” باوەڕێکی ئێجگار زۆری بە سرووشتی باشەی مرۆڤەکان هەبوو.